سەعدی پیرە: سیستمی ئەمجارەی هەڵبژاردن پێویستی بە لێکنزیکبوونەوە هەیە

سەعدی ئەحمەد پیرە، ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان
SNN-عەلی حەمە سەعید
ئەندامێكی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نشتیمانی كوردستان ئاماژە بەوەدەكات سەرەڕای ئەوەی لەگەڵ بزوتنەوەی گۆڕان ڕێككەوتنمان هەیە بۆ چۆنییەتی بەشداریكردنمان لە هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی عێراق، لە هەمان كاتیشدا لەگەڵ هەریەكە لە یەكگرتوو كۆمەڵی ئیسلامی لێكتێگەیشنی باشمان هەیە بەتایبەت بۆكاتی بانگەی هەڵبژاردن كە لەبەرژەوەندی هەموواندایە.
سەعدی ئەحمەد پیرە، ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نشتمانیی كوردستان بە SNNی ڕاگەیاند: ئێمە و بزوتنەوەی گۆڕان توانیومانە ئەو قۆناغە تێپەڕێنین، پێویستی بە لێكتێگەیشتن دەکرد بۆ بەشداریكردن لە هەڵبژاردنەكانی داهاتووی عێراق، گەیشتینە ڕێككەوتن كە ئەمەش لەبەرژەوەندی هەردولاماندایە، چونكە سیستەمی ئەمجارەی هەڵبژاردنەكان وادەخوازێت كە هێز و لایەنە سیاسییەكان بتوانن لەگەڵ یەكتری لێكنزیك بوونەوە و هاوپەیمانی ببەستن.
ئاماژەی بەوەشكرد: بەدەر لە بزوتنەوەی گۆڕان كە ڕێككەوتنمان هەیە لەگەڵیاندا، لە هەمان كاتیشدا لەگەڵ كۆمەڵی دادگەری و یەكگرتووی ئیسلامیش لێكتێگەیشتنی هاوبەشمان هەیە بەتایبەت بۆ كاتی بانگەشەی هەڵبژاردنەكان بە جۆرێك مامەڵە بكەین بانگەشەیەكی تەندروست و دوور لە هەر توندوتیژی و گرژییەك بەڕێبكەین كە لەبەرژەوەندی هەموو لایەكدا بێت لەگەڵ ئەوەشدا هەموومان پێكەوە چاودێری هەڵبژاردنەكان بكەین دووربێت لە هەر تەزویرێك.
ئەو ئەندامەی مەكتەبی سیاسی یەكێتی ئەوەشی خستەڕوو، لەگەڵ پارتی دیموكراتی كوردستان هیچ قسەیەكمان نەكردووە لەبارەی لكتێگەیشتن و كاری هاوبەش، بەڵام ئەوە لای هەموو كەس روونە كە لە ئێستاو داهاتوودا یەكێتی و پارتی دووهێزی كاریگەری گۆڕەپانی سیاسی عێراق و هەرێمی كوردستانن، چەندە نێوانی ئەم دووهێزە ئاسایی بێت و دووربێت لەگرژی هێندەش بۆ كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان سودی دەبێت.
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
3كاتژمێر لهمهوپێشبەغدا رەزامەندی دەربڕیوە بەنزینی 450 دیناری بۆ هەرێم بنێرێت
3كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
51 خولهك لهمهوپێش -
گواستنەوەی فۆڕمی خۆراك لە پارێزگاكانی عێراقەوە بۆ هەرێمی كوردستان مەترسی دروستدەكات؟
53 خولهك لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
3كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
51 خولهك لهمهوپێش -
گواستنەوەی فۆڕمی خۆراك لە پارێزگاكانی عێراقەوە بۆ هەرێمی كوردستان مەترسی دروستدەكات؟
53 خولهك لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
3كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









