بافڵ تاڵەبانی پێشوازی لە وەفدێکی باڵای ھێزەکانی ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتی کرد

SNN
ئەمڕۆ سێشەممە بافڵ تاڵەبانی، ھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازی لە وەفدێکی باڵای ھێزەکانی ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتی کرد و لە کۆبوونەوەیەکدا بەوردی گفتوگۆ لەبارەی دۆخی ئەمنی لە عێراق و ناوچە کێشەلەسەرەکان کرا و راوبۆچوون دەربارەی یەکخستنەوەی ھێزی پێشمەرگە و پێکھێنانی ھێزێکی سەربازی نیشتمانیی بە دیسپلین و مەشقپێکراو خرایەڕوو.
کۆبوونەوەکەی بافڵ تاڵەبانی و شاندی هاوپەیمانانی نێودەوڵەتی کە پێکهاتبوون لە، کۆڵۆنێڵ چارلی سایکێس، دەیڤ ویڵیامس و یان تێن هۆڤ، تێدا باس لە چۆنییەتی یەکخستنەوەی ھێزی پێشمەرگەی کوردستان و رێکخستنەوەیان لەچوارچێوەی پرۆژەیەکی نیشتمانیی نەتەوەیی، ھەڵوێستی یەکێتی خستەڕوو و جەختی لە بەردەوامی ھەوڵەکان کردەوە بەو ئاڕاستەیەی کە بنەمای ھاوسەنگی و یەکسانی لە یەکگرتنەوەی ھێزی پێشمەرگە رەچاوبکرێت و ھێزێکی نیشتمانی رێکخراو دروستبکرێت کە رەنگدانەوەی ھەموو پێویستییەکانی بەرژەوەندی گشتی ئەمڕۆی ھەرێم بێت، دووربێت لە دەستێوەردانی حزبی و ھەموو پشتیوانییەکی یەکێتیشی بۆ سەرخستنی ئەم پرۆژە نەتەوەییە دەربڕی.
ھەر لەکۆبوونەوەکەدا ھاوسەرۆک سوپاسی ھێزەکانی ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتی کرد کە ھاوکار و پشتیوانی ھەرێم و عێراق بوون لە رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و بەرقەرارکردنی ئاسایش و سەقامگیری لە ناوچەکە. بەردەوامی و فراوانکردنی ئەو ھەماھەنگییەشی بە هاوکاری هێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق دووپاتکردەوە.

شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









