بافڵ تاڵەبانی و پلاسخارت تاوتوێی پەیوەندی لایەنە سیاسییەکان و هەڵبژاردنی عێراقیان کرد

SNN
بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆکی یەکێتی لەگەڵ نوێنەری سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق تاوتوێی پەیوەندی نێوان لایەنە سیاسییەکان و هەڵبژاردنی عێراقیان کرد، بافڵ تاڵەبانی خواستی یەکێتی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان دەربڕی.
ئەمڕۆ جینین پلاسخارت، نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق سەردانی بافڵ تاڵەبانی کرد لە دەباشان، لە کۆبوونەوەیەکیاندا ھەردوولا ھاوڕابوون لەخستنەگەڕی ھەوڵەکان بۆ تێپەڕاندنی گرژی و ناکۆکییەکان و رەخساندنی زەمینەی دیالۆگی بونیادنەرانە لەسەر بنەمای لێکتێگەیشتن و بەرژەوەندی ھاوبەش کە سەقامگیری سیاسی، ئەمنی و کۆمەڵایەتی لێبکەوێتەوە.
بافڵ تاڵەبانی پەرۆشی و خواستی یەکێتی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و گەیشتن بە رێککەوتن لەبارەی حکومڕانی لە ھەرێم و یەکخستنی ھێز و تواناکان دووپاتکردەوە بۆ دروستکردنی یەکڕیزی و کۆدەنگی نیشتمانی لەسەر ئەو پرسانەی رەھەندی نەتەوەیی و نیشتمانییان ھەیە. ئەو ھەنگاوەشی گەڕاندەوە بۆ دروستکردنەوەی متمانە و ھاوسەنگی و شەراکەتی راستەقینە لە بڕیاردان و ئیدارەدان و گۆڕینی سیستمی سیاسی لە ھەرێم کە ئەمە خواستی ئەمڕۆی کۆمەڵانی خەڵکە.
هاوکات پرسی تەبایی و پێکەوەژیانی نێوان نەتەوە و پێکهاتەکان گفتوگۆی لەبارەوەکرا و ھاوسەرۆک روونیکردەوە یەکێتی لەگەڵ ئازادی رادەربڕین و پاراستنی بنەماکانی ئازادی و کەلتووری یەکترقبووڵکردن و پێکەوەژیانی ئاشتییانەیە.
ھەڵبژاردنەکانی داھاتووی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق تەوەرێکی تری گفتوگۆکانی کۆبوونەوەکە بوو کە ھەردوولا جەختیانکردەوە لە ئەنجامدانی ھەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد کە دووربێت لە دەستێوەردان و لەکاتی خۆیدا ئەنجامبدرێت و نەتەوە یەکگرتووەکانیش رۆڵی چاودێر ببینێت.
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
4كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
58 خولهك لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
1كاتژمێر لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
3كاتژمێر لهمهوپێش -
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
4كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
58 خولهك لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
1كاتژمێر لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
3كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









