جەعفەر شێخ مستەفا: هاوپەیمان نیگەرانن لە یەکنەخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە

جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆکی هەرێم
SNN
جێگری سەرۆکی هەرێم رایگەیاند: ” بە هۆی چەند کۆسپێکەوە تائێستا هێزەکانی پێشمەرگە یەکنەخراونەتەوە و هاوپەیمانانیش تا رادەیەک نیگەران لە یەکنەخستنەوەیان”.
جەعفەر شێخ مستەفا جێگری سەرۆکی هەرێم بە دەنگی ئەمریکای راگەیاندوە: ” ڕووداو و پێشهاتەکانی وەکو شەڕی داعش و بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا کۆسپ و ڕێگربوون لە یەکگرتنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە، ئێستا هەنگاوەکانی یەکخستنەوەی پێشمەرگە بەرەو پێشەوە دەچن، ئومێدی هەنگاوی گەورەتر هەیە لە ئایندەیەکی نزیکدا، ڕاستیشە تا حەدێک هاوپەیمانان نیگەرانن، بەڵام ئەوانیش ڕەچاوی کۆسپەکان دەکەن کە دێنە پێش.”
دەربارەی دروستکردنی لیژنەی هەماهەنگی لەنێوان پێشمەرگە و سوپای عێراق و ئەگەری گەڕانەوەی پێشمەرگە بۆ ئەو ناوچانە، جەعفەر شێخ مستەفا وتی: “مەسەلەکە بۆ گەڕانەوەی پێشمەرگە نیە، دروستبوونی هێزی هاوبەشە لەهەردوولا بۆ شەڕی داعش، ئیستا داعش لەدەرەوەی جادە سەرەکیەکان بەئاشکرا بوونی هەیە و بووەتە مەترسی گەورە.”
لەبەشێکی تری گفتووگۆکەیدا، جێگری سەرۆکی هەرێم، بوونی هێزەکانی ئەمەریکا و هاوپەیمانانی لەهەرێمی کوردستان بەگرنگ وەسفکرد، ڕوونیکردەوە “بوونی هاوپەیمانان لەهەرێم پشتیوانیەکی گەورەیە بۆ پێشمەرگە و هەرێمیش، گەر هێزەکانی هاوپەیمانان نەبایە، نەماندەتوانی بە خێرایی بەرگری و بکەین و داعشیش تێکبشکێنین”، جەختیشی کردەوە: “پێویستیەکی زۆرمان بە هاوپەیمانان هەیە بۆ دابینکردنی سەقامگیری و ئاسایش و شەڕی داعش.”
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
2كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
1كاتژمێر لهمهوپێش -
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
2كاتژمێر لهمهوپێش -
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
21كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
1كاتژمێر لهمهوپێش -
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
2كاتژمێر لهمهوپێش -
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









