بافڵ تاڵەبانی لە هەولێر پێشوازی لە کونسوڵی گشتی ئەڵمانیا لە هەرێم کرد

بافڵ تاڵەبانی و کونسوڵی گشتی ئەڵمانیا
SNN
ئەمڕۆ یەکشەممە، لە بارەگای مەکتەبی سیاسی لە هەولێر بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پێشوازی کلێمێنس زێمتنەر کونسوڵی گشتی ئەڵمانیا لە ھەرێم کرد و لە کۆبوونەوەیەکدا جەختی لە یەکدەنگی و لێکتێگەیشتنی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان لایەنە سیاسییەکانی ھەرێم کردەوە.
بافڵ تاڵەبانی دروستکردنی کۆدەنگی نیشتمانی بۆ ئەم ھەلومەرجە بەگرنگ زانی تاوەکو لەگەڵ بەغدا لەسەر بنەمای دەستوور و یاسا بەرکارەکان پەیوەندییەکان رێکبخرێنەوە و پێکەوە ژیانێکی باشتر بۆ خەڵک فەراھەم بکەن، ئەم ھەنگاوەشی بەھۆکاری بەرقەراکردنی سەقامگیری سیاسی و ئەمنی وەسفکرد.
سەبارەت بە ھەوڵەکانی یەکخستنەوەی ھێزی پێشمەرگە گفتوگۆی ھەمەلایەنەکرا و بافڵ تاڵەبانی جەختی لە رێکخستنەوە و یەکگرتنەوەی یەکە سەربازییەکان کرد لەسەر بنەمای زانستی و مەشقپێکردنێکی سەردەمییانە، بۆ ئەوەش ھاوکارییە بەردەوامەکانی ئەڵمانیای بە پێویست زانی و لەو ڕووەوە خواستی یەکێتی روونکردەوە و وتی “ھاوسەنگی و بنەمای یەکسانی پەیڕەوبکرێت بۆ بنیادنانی ھێزێکی یەکگرتووی پڕچەک و بەدیسپلین لەسەر بنەما نوێیەکانی سەربازی”.
پرسی ئازادی رادەربڕین تەوەرێکی تری گفتوگۆکان بوو و ھاوسەرۆک روونیکردەوە یەکێتی لەگەڵ بەرتەسککردنەوەی ئازادییەکان و ئازادی رادەربڕین نییە و نامانەوێت بەناوی یاساوە ماف و ئازدییەکان سنورداربکرێن، چونکە یەکێک لە کۆڵەکە و سەروەرییەکانی ئەزموونی دیموکراسی ھەرێمی کوردستان بوونی ئازادی، ئازادی رادەربڕین و پێکەوەژیانی ئاشتییانەی ھەموولایەکە.
لەبارەی پرسی دەستووریشەوە بافڵ تاڵەبانی ئاماژەی بە چەند خاڵێکی نیشتمانی کرد بۆ نووسینەوەی دەستوور و رایگەیاند: دەمانەوێت ببینە خاوەنی دەستوورێک کە تێیدا ھاووڵاتی ئامانجی سەرەکی بێت و بتوانین لەو رێگایەوە سیستەمێکی سیاسی گونجاو و حکومڕانییەکی باشتر بۆ گەلەکەمان مسۆگەربکەین.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









