وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە: لە پلانماندايە سەرجەم رێگای نێوان پارێزگاکان بکەين بە دوو ساید

SNN
بریکاری وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەی حکومەتی ھەرێمی کوردستان رايگەياند: “پلانمان داناوە سەرجەم رێگاکانی نێوان پارێزگاکان و سنوورەکانی ھەرێمی کوردستان بکەينە دوو ساید.
ئاگرین عەبدوڵا بریکاری وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی راگەياندووە: “وەک وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان پلانمان داناوە سەرجەم رێگاکانی نێوان پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان و ئەوەی بۆ کەرکوک و بەشەکانی دیکەی عێراق و بۆ سنوورەکانی تورکیا و ئێران دەچێت، بکەینە دووساید، بۆ ئەو مەبەستەش داواکاریمان پێشکەشی حکومەت کردووە”.
بریکاری وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەی حکوومەتی ھەرێم وتیشی: “زۆرینەی پڕۆژەکانی بەردەستمان دووسایدن و چاوەڕێین حکوومەت پارە تەرخان بکات و تەواویان بکەین و، ئەوانەی لە پلانیشدان، کە پارە تەرخان کرا دەست بە جێبەجێکردنی ئەوانیش دەکەین.”
باسی لەوەشکرد: “داواکاریمان پێشکەش کردووە و ھیوادارین حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بەشێکمان بۆ تەرخان بکات بۆ ئەوەی ئەوانەی لە بەردەستن تەواویان بکەین.”
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









