وەزیری گەنجینەی ئەمریکا: بۆ هەڵگرتنی بەشێکی سزاکان چاوەڕێی هەنگاوی ئێرانین

SNN
وەزیری گەنجینەی ئەمریکا رایگەیاند: “بۆ هەڵگرتنی بەشێک لە سزاکانیان چاوەڕێی هەنگاوی کرداری ئێرانن” و جەختیشی کردەوە: “سەپاندنی سزا رێکارێکی گونجاوە بۆ گۆڕینی هەڵسوکەوتی نەیاران و بەرهەڵستکارانیان”.
جانێت یێڵن وەزیری گەنجینەی ئەمریکا لە کۆبوونەوەیەکی لیژنەی چاودێری ئەنجومەنی نوێنەرانی وڵاتەکەی لەوە وەڵامی پرسیارێکدا لە بارەی سزاکانی سەر ئێران وتی: “ئیدارەی جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا بەردەوامن لە دانوستانەکانیان بۆ ئەوەی ئێران بگەڕێننەوە بۆ پابەندبوونەکانی بە رێککەوتنی ئەتۆمی”.
وتیشی: “ئەگەر ئێران هەنگاوێکی لەو چەشنە هەڵبگرێت، ئەمریکاش ئامادەیە هەنگاوی هاوشێوە بنێت”.
وەزیری گەنجینەی ئەمریکا روونیشیکردەوە: ” ئەگەر ئێران بە تەواوەتی بگەڕێتەوە بۆ رێککەوتنی ئەتۆمی ساڵی 2015، ئەو کاتە واشنتۆنیش تاوتوێی ئەوە دەکات کە چ بەشێک لە گەمارۆکان لە سەر ئەو وڵاتە هەڵبگرێت، کە گونجاو بێت لەگەڵ هەنگاوەکەی تاران”.
لەبەشێکی دیکەی قسەکانیدا جانێت یێڵن داکۆکی لە سیاسەت سەپاندنی سزا و گەمارۆ کرد و بە کەرەستەیەکی باش ناوی برد بۆ گۆرینی هەڵسوکەوتی ئەو کەس و لایەن و وڵاتانەی لە سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکادا بە دوژمن و نەیار پێناسە کراون.
ساڵی 2018 ئەمریکا بە سەرۆکایەتی دۆناڵد ترەمپ لە رێککەوتنی ئەتۆمی کشایەوە و سزاکانی بەسەر ئێراندا سەپاندەوە، لەبەرامبەریشدا تاران بە چەند قۆناغێک تەواوی پابەندبوونەکانی بەو رێککەوتنە هەڵپەسارد و ئاستی پیتاندنی یۆرانیۆمی سەرەتا گەیاندە 20٪ و دواتر بۆ 60٪ بەرزیکردەوە.
لەدوای هاتنەسەرکاری جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا ئەو وڵاتە خواستی خۆی بۆ گەڕانەوە بۆ رێککەوتنی ئەتۆمی نیشاندا و ماوەی دوو مانگیشە دانوستانی چڕ لە ڤییەنا لە ئارادایە بەمەبەستی رێگەخۆشکردن بۆ گەڕانەوەی واشنتۆن بۆ رێککەوتنەکە و پاشگەزکردنەوەی ئێران لە هەڵپەساردنی پابەندبوونەکانی.
بەرپرسانی ئێران چەندین جار رایانگەیاندووە: “بۆ پابەندبوونەوەمان بە رێککەوتنی ئەتۆمی پێویستە سەرەتا ئەمریکا سزاکانی هەڵبگرێت”.
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
7كاتژمێر لهمهوپێشسێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
8كاتژمێر لهمهوپێشئۆباما بۆ ترەمپ: جەنگی ئێران ناپێویست بوو و زەرەری گەورەی بە ئەمریکا گەیاندووە
تشرینی یهكهم 25, 2026
هەواڵی زیاتر
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
7كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
8كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
9كاتژمێر لهمهوپێش -
عێراقچی: گەرووی هورمز ناگەڕێتەوە بۆ پێش جەنگ و زیاتر لە 80 فڕۆکەی ئەمریکیمان تێکشکاندووە
تشرینی یهكهم 25, 2026
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
7كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
8كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
9كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









