بایدن کۆتایی بە سیاسەتی “نەوتەکە بۆ خۆمان هەڵدەگرین”ی ترەمپ دەهێنێت

شەڕڤانێک کە پارێزگاری لە کێڵگەیەکی نەوت دەکات، وێنە ANF
SNN
ئیدارەی بایدن بڕیاریداوە کارکردنی کۆمپانیایەکی ئەمریکی لە کێڵگە نەوتییەکانی باکووری رۆژهەڵاتی سوریا رابگرێت کە پێشتر ترەمپ لە چوارچێوەی سیاسەتی “نەوتەکە بۆ خۆمان هەڵدەگرین” رێگەی بە کارکردنی پێدابوو.
بەرپرسێکی ئەمریکی کە ئاگاداری دەرچوواندنی بڕیارەکە بووە کە ئاژانسی ئەسۆشیەیتد پرێسی راگەیاندووە: “ئیدارەی بایدن بڕیاریداوە مۆڵەتی ئەو کۆمپانیا ئەمریکییە نوێ نەکاتەوە کە لە سەردەمی ئیدارەی ترەمپدا لە کێڵگە نەوتییەکانی باکووری سوریا کاریان دەکرد”.
ئەمە لەکاتێکدایە بە گوێرەی یاساکانی وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا، کۆمپانیا ئەمریکییەکان رێگەیان پێنادرێت لە سوریا کاربکەن، بەڵام ئیدارەی پێشووی ئەمریکا لە مانگی نیسانی 2020 مۆڵەتی تایبەتی بۆ کۆمپانیای (دێڵتا کرێسێنت ئینێرجی) دەرکرد کە لە کێڵگە نەوتییەکانی ژێر دەسەڵاتی ئیدارەی خۆسەری رۆژئاوا کاربکات بۆ ئەوەی ئەمریکا کۆنتڕۆڵی بەسەر قازانجی نەوتی ئەو ناوچانەدا بمێنێت.
ئەو بەرپرسە ئەمریکییە کە نەیویستووە ناوی ئاشکرابکرێت دەشڵێت: سیاسەتی “نەوتەکە بۆ خۆمان هەڵدەگرین” لە سەردەمی ئیدارەی بایدندا چیتر کاری پێناکرێت و بەکارهێنانی هێزی سەربازی بۆ پشتیوانیکردنی بەرهەمی نەوتی سوریا ئێستا لەلایەن کاربەدەستانی ئەمریکاوە بە کارێکی ناڕەوا سەیردەکرێت.
ئەو کۆمپانیایەی نەوت کە خاوەنەکەی جەیمس کەین، باڵیۆزی پێشووی ئەمریکابووە لە دانیمارک ئەویش لە سەردەمی ئیدارەی جۆرج دەبلیو بوش.
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
8كاتژمێر لهمهوپێشسێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
9كاتژمێر لهمهوپێشئۆباما بۆ ترەمپ: جەنگی ئێران ناپێویست بوو و زەرەری گەورەی بە ئەمریکا گەیاندووە
تشرینی یهكهم 25, 2026
هەواڵی زیاتر
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
8كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
9كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش -
عێراقچی: گەرووی هورمز ناگەڕێتەوە بۆ پێش جەنگ و زیاتر لە 80 فڕۆکەی ئەمریکیمان تێکشکاندووە
تشرینی یهكهم 25, 2026
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
8كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
9كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









