دەستگیرکردنی قاسم موسڵیح کێشەی ناوخۆی بۆ حەشدی شەعبی دروستدەکات

حەشدی شەعبی
SNN
بەھۆی دەستگیرکردنی قاسم موسڵیح، سەرکردەکانی حەشدی شەعبی رووبەڕووی یەکدی دەبنەوەو، ترسی ھەڵوەشانەوە دەکەوێتە ناو ئەو دەستەیە.
رۆژنامەی “شرق الاوسط” ئەمڕۆ شەممە بڵاویکردووەتەوە، لە کۆبوونەوەیەکدا کە لە ماڵی ھادی عامری سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی بەڕێوەچووە، لەسەر دەستگیرکردنی قاسم موسلیح، و نمایشی سەربازی لە ناوچەی سەوز، هەروەها هەڵوێستەکانی کاردانەوەی دەستگیرکردنی ئەو سەرکردەیەی حەشدی شەعبی کێشە کەوتووەتە نێوان سەرکردەکانی حەشد.
سەرچاوەکە باسی لەوەشکردووە، لە کۆبوونەوەکەدا بەشێک لە سەرکردەکانی حەشد رایانگەیاندووە “ئەو ھەڵوێستانە پێشێلکردنی سەروەری دەوڵەتی عێراق و یاسان و، دەبێتە پاشخانێکی خراپ بۆ ھەڵوەشانەوەی ئەو دەستەیە کە لە ساڵی 2014ەوە لە فراوانبوون دابووە”.
ھاوکات سەرچاوەیەکی ئەمنی لە عێراق، بە ھەمان رۆژنامەی گوتووە “قاسم موسلیح کە لەژێر لێکۆڵینەوەی دەسەڵاتی دادوەریدایە، ناوی چەند کەسێکی دیکەی ئاشکرا کردووە، کە لەنێو حەشدی شەعبیدان و، تێوەگلاون لە کوشتن و رفاندنی چالاکانی مەدەنی و خۆپێشاندەران”.
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
10كاتژمێر لهمهوپێشعێراقچی: گەرووی هورمز ناگەڕێتەوە بۆ پێش جەنگ و زیاتر لە 80 فڕۆکەی ئەمریکیمان تێکشکاندووە
تشرینی یهكهم 25, 2026
هەواڵی زیاتر
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
8كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
9كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش -
عێراقچی: گەرووی هورمز ناگەڕێتەوە بۆ پێش جەنگ و زیاتر لە 80 فڕۆکەی ئەمریکیمان تێکشکاندووە
تشرینی یهكهم 25, 2026
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
8كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
9كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









