هەوڵەکان لە پێناو دەستەبەرکردنی مووچە بۆ 10 هەزار کەس چڕ دەکرێنەوە

مووچە
SNN
پەرلەمانتارێکی یەکێتی ئاشکرای کرد: ” وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی عێراق بەڵێنی داوە ئاسانکاری بۆ جێبەجێکردنی مامەڵەی دەستەبەرکردنی مووچە بۆ 10 هەزار هاووڵاتی کەمدەرامەتی کەرکوک بکات”.
ئەڵماس فازیل، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بەمیدیای رەسمی یەکێتی راگەیاندوە: “سەردانی د.عادل ئەلروكابی، وەزیری كار و كاروباری كۆمەڵایەتی لەحكومەتی فیدڕاڵی كردوە بەمەبەستی بەدواداچوون بۆ راپەڕاندن و جێبەجێكردنی مامەڵەی 10هەزار هاووڵاتی و دەستەبەركردنی مووچەی چاودێری كۆمەڵایەتی بۆیان”.
راشیگەیاند: “روكابی بەڵێنیداوە ئاسانكاری بۆ راپەڕاندن و جێبەجێكردنی مامەڵەی خێزانە كەمدەرامەتەكان لەپارێزگای كەركوك بكات و بودجەیەكی دارایی بۆ ئەم مەبەستە تەرخان بكرێت”، روونیشی كردەوە: “ئەو خێزانانەی مووچەی تۆڕی كۆمەڵایەتی دەیانگرێتەوە سەرجەم پێكهاتەكانی كەركوك دەگرێتەوە”، وتیشی: “ئێمە وەك یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، حزبەكەی سەرۆك مام جەلال، وەك یەك و بێ جیاوازی بۆ كورد و عەرەب و سەرجەم پێكهاتەكان كاردەكەین.”
ئاماژەشیدا: “لەپێناو پێشكەشكردنی خزمەتی زیاتر بەهاووڵاتیان، بەردەوام بەدواداچوون بۆ ئەم دۆسیەیە دەكەن و هەوڵی جێبەجێكردنی بەپەلەی مامەڵەكانیان دەدەن”.
بانکی ناوەندی: یەدەگی دراو گەیشتووەتەوە 80 ملیار دۆلار و هێنانی دۆلاری کاش ئاسایی بووەتەوە
تشرینی یهكهم 25, 2026
هەواڵی زیاتر
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
8كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
9كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
9كاتژمێر لهمهوپێش -
عێراقچی: گەرووی هورمز ناگەڕێتەوە بۆ پێش جەنگ و زیاتر لە 80 فڕۆکەی ئەمریکیمان تێکشکاندووە
تشرینی یهكهم 25, 2026
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
8كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
9كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
9كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









