“کازمی بەڵێنی بە شاندەکەداوە پشکی هەرێم رەوانە بکات”

SNN-عەلی حەمە سەعید
ئەندامێكی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و ئاگادار لە گفتوگۆكانی نێوان هەرێم و بەغدا ئاماژە بەوەدەكات: “سەردانی ئەمجارەی شاندی هەرێم بۆ بەغدا زۆر سەركەوتوو بووە و بەشێكی زۆری گرفتەكانی بەردەم ناردنی پشكی هەرێم تێپەڕێندراون، هاوكات سەرۆكوەزیرانی عێراقیش بەڵێنی بەشاندەكە داوە پشكی هەرێم رەوانە بكات”.
شیروان میرزا، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و ئاگادار لە گفتوگۆكانی نێوان بەغدا و هەرێم بە SNNی راگەیاند: “هاتنی شاندی هەرێمی كوردستان بە سەرۆكایەتی ( قوباد تاڵەبانی ) كارێكی تەواو پێویست لەجێگەی خۆیدا بوو، چونكە وا پێویستی دەكرد شاندێكی وەها باڵا كە پێشتر رێككەوتنیان لەگەڵ حكومەتی عێراقی هەبووە بێنە بەغدا و باس لە وردەكاری جێبەجیكردنی یاسای بودجەی گشتی و ناردنی پشكی هەرێم بكەن، بۆ ئەومەبەستەش لەگەڵ سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەكان كۆبوونەتەوە و جگە لە وەزیری دارایی عێراق كە بیانووی دۆزیوەتەوە سەرجەم لایەنەكان ئامادەیی خۆیان دەربڕیوە بۆ پابەند بوون بە یاساكەوە”.
ئاماژەی بەوەشكرد: “كاری گرنگی شاندەكەی هەرێم كە سەردانی بەغدایان كرد كۆبوونەوەیان بوو لەگەڵ ( مستەفا كازمی ) سەرۆكوەزیرانی عێراق، چونكە لەو كۆبوونەوەیەدا سەرۆك وەزیرانی عێراق بەڵێنی بە شاندەكەی هەرێم داوە لە نزیكترین كاتدا ئەو كێشەو گرفتانەی كە لە ناردنی پشكی هەرێم لە بودجەی گشتی عێراق هاتوونەتە ئاراوە چارەسەریان بكات و پشكی هەرێم بە گوێرەی یاساكە رەوانە بكات”.
ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەوەشی خستەڕوو: “ئەوەی زیاتر جێگەی گەشبینییە ئەوەیە كە هەردوو لایەنی هەرێم و عێراق چەندین جار جەختیان لەوە كردووەتەوە كە ئامادەن پابەندببن بە جێبەجێكردنی بڕگەكانی یاسای بودجەی گشتی بەتایبەت ئەو بڕگەومادانەی كە پەیوەستن بە پشكی هەرێم هەرچەندە دەبوو زووتر ئەم رێككەوتنە بخرایەتە بواری جێبەجێكردنەوە”.
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
4كاتژمێر لهمهوپێشعێراقچی: گەرووی هورمز ناگەڕێتەوە بۆ پێش جەنگ و زیاتر لە 80 فڕۆکەی ئەمریکیمان تێکشکاندووە
تشرینی یهكهم 25, 2026
هەواڵی زیاتر
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
3كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
4كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
4كاتژمێر لهمهوپێش -
عێراقچی: گەرووی هورمز ناگەڕێتەوە بۆ پێش جەنگ و زیاتر لە 80 فڕۆکەی ئەمریکیمان تێکشکاندووە
تشرینی یهكهم 25, 2026
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
3كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
4كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
4كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









