رۆژهەڵاتی کوردستان.. بە رووداوێکی هاتوچۆ چوار چالاکوانی ژینگە گیانیان لەدەستدا

SNN
لە ئەنجامی رووداوێکی هاتوچۆ لە سەر رێگەی نێوان مەریوان و سەقز، چوار چالاکوانی ژینگە گیانیان لەدەستدا.
بەپێی سەرچاوەکانی هەواڵی رۆژهەڵاتی کوردستان لە ئەنجامی پێکدادانی نێوان بارهەڵگرێک و پاسێک، کە سەرنشینەکانی لە ئەندامانی هەردوو ئەنجومەنی سەوزی چیای مەریوان و پاژینی بانە بوون، چوار کەس گیانیان لەدەستداوە.
بەگوێرەی ئەو سەرچاوانە لەو رووداوەدا 11 کەسی تر لە چالاکوانانی بواری ژینگە برینداربوون، کە برینی هەندێکیان سەختە.
هەردوو ئەنجومەنی سەوزی چیای مەریوان و پاژینی بانە دوو لە ئەنجومەنە چالاکەکانی بواری پاراستنی ژینگەن و ساڵانە چەندین چالاکی لە بواری پاراستنی ژینگە، قەدەغەی راو، نەمام ناشتن و کوژاندنەوەی ئاگری دارستانەکان ئەنجام دەدەن.
هەواڵی زیاتر
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
19كاتژمێر لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
21كاتژمێر لهمهوپێش -
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
19كاتژمێر لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









