وەفدی باڵای يەکێتی بە سەرۆکايەتی بافڵ تاڵەبانی لەگەڵ عەمار حەکيم کۆبوونەوە

SNN
کۆبوونەوەی وەفدی باڵای یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەسەرۆکایەتی بافڵ تاڵەبانی لەگەڵ عەمار حەکیم سهرۆكی رهوتی حیكمهی نیشتمانیی دەستیپێکرد بەمەبەستی تاوتوێکردنی پرسی هەڵبژاردنی عێراق.⠀
لە کۆبوونەوەکەدا کە ژمارەیەک لە ئەندامانی مەکتەبی سیاسی ئامادەبوون، دوایین گۆڕانکاری و پێشھاتە سیاسی، ئابووری و ئەمنییەکان تاوتوێکرا و جەخت لە پتەوکردنی پەیوەندییەکان و چارەسەرکردنی سیاسییانەی کێشەکان کرایەوە لەپێناو ئارامی و ئاشتی لەناوچەکە. بافڵ تاڵەبانی پەرۆشی یەکێتی دووپاتکردوە بۆ چارەسەرکردنی ریشەیی گرفت و کێشەکان لەسەر بنەمای دەستوور و ئاماژەی بە دروستکردنی کۆدەنگی نیشتمانی کرد لەسەر ئاستی ھەرێم و عێراق بۆ رووبەڕووبوونەوەی تەحەددییەکان و رایگەیاند: کاتی ئەوە ھاتووە پێکەوە ھەموو ھێزە شۆڕشگێڕەکان لەسەر بنەمای متمانە و بەرژەوەندوی گشتی لاپەڕەیەکی نوێ ھەڵدەینەوە و پەیوەندییەکی دۆستانە بونیادبنین و وڵات بەرەو دۆخێکی باشتر ببەین، چونکە لەم دۆخە پڕلەکێشمەکێش و مەترسییەدا تەنھا گفتوگۆ و زمانی ھاوبەش دەمانگەیەنێتە کەناری ئارامی.
⠀
ھەر لەدیدارەکەدا ھەردوولا تەئکیدیانکردەوە لەپەرەپێدانی پەیوەندییە لەمێژینەکانی نێوانیان و کارکردنی پێکەوەیی لەپێناو بەرژەوەندی گشتی و خزمەتکردنی زیاتری کۆمەڵانی خەڵک و سەقامگیری زیاتر لەناوچەکە.
بڕياريشە لەدوای ئەو کۆبوونەوەيە وەفدەکەی يەکێتی لەگەڵ نوری ماليکی سەرۆکی هاوپەيمانی دەوڵەتی ياسا کۆببنەوە، دواتريش ژمارەيەک کۆبوونەوەی ديکەی گرنگ ئەنجامبدەن.
عەمار حەکيم سەرۆکی رەوتی حيکمە يەکێکە لە کەسايەتييە سياسييە کاريگەرەکانی عێراق و خاوەنی وەزيری نەوتە لە حکومەتی عێراقدا.
ئەمەش دوای ئەوەدێت بەیانی ئەمڕۆ بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان گەیشتە کۆشکی سەلام و لەگەڵ بەرهەم ساڵح سەرۆککۆماری عێراق کۆبووەوە.سەبارەت بە ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکە، سەرۆکایەتی کۆماری عێراق راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند: جەختکرایەوە لە بەھێزکردنی گفتوگۆ و دیالۆگ و چارەسەرکردنی کێشە ھەڵپەسێردراوەکانی نێوان ھەردو حکومەتی فیدراڵ و حکومەتی ھەرێمی کوردستان بە گوێرەی دەستور و یاسا و پاراستنی مافی ھاووڵاتیان و موچەخۆران.
بڕیاریشە بافڵ تاڵەبانی لەگەڵ نوری مالکی و هادی عامری سیاسەتمەدارانی عێراق کۆببێتەوە لەسەر پرسی هەڵبژاردن.
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
10كاتژمێر لهمهوپێشعێراقچی: گەرووی هورمز ناگەڕێتەوە بۆ پێش جەنگ و زیاتر لە 80 فڕۆکەی ئەمریکیمان تێکشکاندووە
تشرینی یهكهم 25, 2026
هەواڵی زیاتر
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
9كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
10كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش -
عێراقچی: گەرووی هورمز ناگەڕێتەوە بۆ پێش جەنگ و زیاتر لە 80 فڕۆکەی ئەمریکیمان تێکشکاندووە
تشرینی یهكهم 25, 2026
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
9كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
10كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









