بافڵ تاڵەبانی: چیتر رێگەنەدرێت بەرژەوەندی خەڵک تێکەڵ بە ململانێ سیاسییەکان بکرێت

SNN
هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان لە درێژەی دیدارەکانی لەبەغدا لەگەڵ بەرپرسانی حکومی و حزبی عێراق، لەگەڵ سەرۆکی دەوڵەتی یاسا کۆبووەوە و لەکۆبوونەوەکەدا رایگەیاند: “چیتر رێگەنەدرێت بەرژەوەندی خەڵک و پرسە نەتەوەییەکان تێکەڵ بە ململانێ سیاسییەکان بکرێت”.
بافڵ تاڵەبانی، ھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بەغدا لەگەڵ نوری مالکی، سەرۆکی دەوڵەتی یاسا کۆبوووە.
لەکۆبوونەوەکەدا کە ژمارەیەک لە ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتیی یەکێتی ئامادەیبوون گفتوگۆی ھەمەلایەنە لەسەر دۆخی گشتی و پرسە سیاسی، ئابووری، ئەمنییەکان کرا و کێشەکانی ھەرێم و عێراق و بونیادنانی زەمینەیەکی لەبار بۆ گفتوگۆی بونیادنەرانەی نیشتمانی و زاڵبوون بەسەر کێشە و ناکۆکییەکان تاوتوێکران.
بافڵ تاڵەبانی خواستی یەکێتی تەئکیدکردەوە بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشانەی بوونەتە بەربەست لەبەردەم تێپەڕاندنی ئەم دۆخە و قەیرانەکان و روونیکردەوە، یەکێتی لەسەر بنەمای بەرژەوەندی ھاوبەش و مێژوویی دەمانەوێت وەحدەیەکی نیشتمانی بونیادبنێن و بە بەشداری ھەموولایەک ھەوڵبدەین بەسەر گرفتەکان زاڵبین و چارەسەری کێشەکان بکەین و پەنا بۆ دیالۆگی نیشتمانی ببەین.
ھاوسەرۆک بونيادنانی پەيوەنديەکی بەهێز و پتەوی لە نێوان هەرێم و بەغدا بەفاکتەری پێشخستنی ھەرێم و عێراق لەقەڵەمدا و ئاماژەی بە بووژاندنەوەی پێکەوەژیان و یەکترقبووڵکردن و کۆتایھێنان بەدەمارگیری مەزھەبی، نەتەوەیی و ئایینی کرد و بۆئەوەش پڕۆژەی ئاشتەوایی نیشتمانیی بەزەروور لەقەڵەمدا. داواشیکرد دەستوور چەتری کۆکەرەوەی ھەمووان بێت و چیتر رێگەنەدرێت بەرژەوەندی خەڵک و پرسە نەتەوەییەکان تێکەڵ بە ململانێ سیاسییەکان بکرێت.
رۆژی شەممە بافڵ تاڵەبانی بە سەرۆکایەتی وەفدێکی باڵای یەکێتی گەیشتە بەغدا و ئەمرۆ یەکشەممە دەستی بە دیدارەکانی کرد لەگەڵ بەرپرسانی باڵای حکومی و سەرکردەی لایەنە سیاسییە کاریگەرەکانی عێراق.
هەواڵی زیاتر
-
شاندێکی باڵای نەوەی نوێ سەردانی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان دەکات
43 خولهك لهمهوپێش -
هەواڵێکی نوێ لەبارەی مووچە
1كاتژمێر لهمهوپێش -
کۆبوونەوە چارەنووسسازەکانی هەرێم و بەغدا دەستپێدەکەن
3كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
شاندێکی باڵای نەوەی نوێ سەردانی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان دەکات
43 خولهك لهمهوپێش -
هەواڵێکی نوێ لەبارەی مووچە
1كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









