وتەبێژی هاوپەیمانی فەتح ” سەردانی بافڵ تاڵەبانی بۆ بەغدا گرنگە”

SNN
بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، دوێنێ یەکشەممە، چەند دیدار و کۆبوونەوەیەکی ئەنجامدا و تێیدا چاوی بە هەریەکە لە سەرۆک کۆمار و سەرۆکوەزیرانی عێراق کەوت، لەگەڵ عەمار حەکیم سهرۆكی رهوتی حیكمه، نوری مالیکی سەرۆکی ھاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا، هادی عامری سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح کەوت، چەند تەوەرێک ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەی هاوسەرۆکی یەکێتی بوو لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان.
ئەحمەد ئەسەدی، وتەبێژی هاوپەیمانی فەتح لە دوای سەردانەکەی بافڵ تاڵەبانی بۆ لای هادی عامری رایگەیاند: “سەردانەكەی بافڵ تاڵەبانی پرۆسەیەکی سیاسی عێراقە و ڕۆڵێكی مێژوویان هەیە لە رووبەڕووبوونەوە و دژایەتی سیستمی دیكتاتۆری بەعس، لەو چوارچێوەشدایە كە لایەنە سیاسییەكانی گۆڕەپانی سیاسی عێراق جوڵەكانیان بە ئاڕاستەی پێكهێنانی هاوپەیمانێتییەكی نیشتمانیی دەستپێكردووە، لە ئێستادا جوڵەی لایەنە سیاسییەكانی عێراق بەهەرێمی كوردستانیشەوە بەو ئاڕاستەیە دەڕوات”
ئەسەدی ئەوەشی روونکردەوە”تا ئێستا هەنگاوەكان بۆ پێكهێنانی هاوپەیمانی بەردەوامی هەیە و بەدڵنیاییەوە هەموو ئەوهێزانەی كە بەشداری هەڵبژاردن دەكەن بیر لە پێكهێنانی هاوپەیمانی دەكەنەوە، هەڵبژاردنە پێشوەختەی عێراق لەکاتی خۆیدا ئەنجام دەدرێت و هیچ هەنگاوێک نییە بۆ دواخستی”.
شایەنی ئاماژە پێکردنە، یەکێتیی نیشتمانی کوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان، بە هەوڵی هاوسەرۆکانی یەکێتی هاوپەیمانێتییەکی نوێیان پێکهێنا بە ناوی “هاوپەیمانی کوردستان” تا پێکەوە بەشداری لە هەڵبژرادنەکانی 10ی تشرینی یەکەمی ئەمساڵی عێراق بکەن، لەگەڵ ئەوەشدا ئەم هاوپەیمانێتییە دەبێتە کۆکردنەوەی دەنگی کورد لە بەغدا و دورکەوتنەوە لە پەرتەوازە بوون.
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
20كاتژمێر لهمهوپێشعێراقچی: گەرووی هورمز ناگەڕێتەوە بۆ پێش جەنگ و زیاتر لە 80 فڕۆکەی ئەمریکیمان تێکشکاندووە
تشرینی یهكهم 25, 2026
هەواڵی زیاتر
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
19كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
20كاتژمێر لهمهوپێش -
عێراقچی: گەرووی هورمز ناگەڕێتەوە بۆ پێش جەنگ و زیاتر لە 80 فڕۆکەی ئەمریکیمان تێکشکاندووە
تشرینی یهكهم 25, 2026
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
19كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









