ئەندامێکی لیژنەی دارایی: داهاتی نەوت مانگانە زیاتر لە 650 ملیار دینارە

نەوتی هەرێم
SNN
ئەندامێکی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت: داهاتی نەوتی هەرێمی کوردستان مانگانە زیاتر لە 650 ملیار دینارە، ئەمە بەپێی ئەو زانیاریانەی لە وەزارەتی سامانە سروشتییەکان وەرمگرتووە کە جێگەی گومانیشە.
عومەر گوڵپی ئەندامێکی لیژنەی دارایی لەبارەی فرۆشی نەوتەوە دەڵێت: بە پێی ئامارە فەرمییەکانی حکومەت بۆ ساڵى (2020)، کوردستان ڕۆژانە (453,396) بەرمیل نەوتی فرۆشتووە، لە شەش مانگی ڕابردووشدا، بەهۆی بەرزبوونەوەی ئاستی بەرهەمهێنان لە چەند کێڵگەیەک، لە ئێستەدا ڕیژەکە بۆ زیاتر لە (470,000) بەرمیل لە ڕۆژێکدا بەرزبووەتەوە.
ناوبراو دەڵێت: لە سەرەتاى ساڵى (2021)ەوە، نرخى نەوت بەڕێژەیەکى بەرچاو بەرزبوویەوە، بەردەوامیش نرخەکەى لە بەرزبوونەوەدایە، عێراق لە سێ مانگى یەکەمى ئەمساڵدا بە (53، 60 ، 63) دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک نەوتى فرۆشتووە، لە مانگى (5) نرخەکە گەیشتووەتە (65) دۆلارو لە سەرەتاى مانگى (6)یشدا بە (68 تا 70) دۆلار دەیفرۆشێت، بە پێى بەراوردى فرۆشتنى نەوتى هەرێمى کوردستان و عێراق کە جیاوازییەکەیان نزیکەى (7 تا 8) دۆلارە، ئەوە هەرێمى کوردستان لە پێنج مانگى سەرەتاى ساڵى (2021)ەوە نەوتى بەمجۆرە فرۆشتووە (47، 53، 56، 58، 60) دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک، لەمانگى (6)یشدا بە (61) دۆلارو زیاتر.
کەواتە کۆى پارەى فرۆشتنى نەوت (بەتێچووى بەرهەمهێنان و گواستنەوەوە) لە پێنج مانگى سەرەتاى ئەمساڵدا بەمجۆرە بووە:
لە مانگى یەک (662,700,000) دۆلار، لە مانگى دوو (747,300,000) دۆلار، لە مانگى سێ (789,600,000)، لە مانگى چوار (817,800,000)، لە مانگى پێنج (846,000,000) دۆلار.
پاڵپشت بە داتاکانى پیشترى دیلۆیت، بڕى سافى داهاتى هەرێم لە فرۆشتنى نەوت لە پێنج مانگى سەرەتاى ساڵى (2021)دا پاش دەرکردنى خەرجییەکانى بەرهەمهێنان و حەقدەستى کۆمپانیاکان و کرێى بۆرى، بەمجۆرە بووە:
ـ لە مانگى یەک(351,231,000) دۆلار کە بە دینار دەکاتە: (509,284,950,000).
ـ لە مانگى دوو (396,069,000) دۆلار، کە بەدینار دەکاتە: (574,300,050,000).
ـ لە مانگى سێ (418,488,000) دۆلار، کە بەدینار دەکاتە: (606,807,600,000).
ـ لە مانگى چوار (433,434,000) دۆلار، کە بەدینار دەکاتە: (628,479,300,000).
ـ لە مانگى پێنج (448,380,000) دۆلار، کە بەدینار دەکاتە: (650,151,000,000).
هاوکات گومانیش دەخاتە سەر ئامارەکانی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان و دەڵێت: داتاکان جێگەی گومانن لەبەرئەوەى پرۆسەى دەرهێنان تا فرۆشتنى نەوت، لە ژێر چاودێریدا نییە، هیچ دەزگایەکى فەرمى لە دەرەوەی چەند کەسێکى کەم لە حکومەت ئەو ڕێژە لە فرۆشتنی نەوت پشت ڕاست ناکاتەوە، بێجگە لەو داتایانەی حکومەت خۆی دەیانداتە کۆمپانیاى دیلۆیت، ئەویش ساڵى جارێک! بڵاویان دەکاتەوە.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021








