بەرپرسی پێشووی مۆساد وردەکاری ئۆپراسیۆنەکانی دژ بە ئێران ئاشکرادەکات

SNN
بەرپرسی پێشووی دەزگای هەواڵگری ئیسرائیل(مۆساد) لە چاوپێکەوتنێکدا وردەکاری چەند ئۆپراسیۆنێکی دژ بە کەرتی ئەتۆمی ئێران ئاشکرادەکات.
یۆسی کۆهێن کە پێنج ساڵی رابردوو پۆستی سەرۆکی مۆسادی بەڕێوەبردووە، لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ کەناڵێکی ئیسرائیل دان بەوەدا دەنێت کە ئیسرائیل دەستی لە چەند هێرشێکی سەر وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێراندا هەبووە، هاوکات لەپشت کوژرانی موحسین فەخریزادە زانای دیاری بواری ئەتۆمییەوە بووە.
لەبارەی تەقاندنەوەی وێستگەی ئەتۆمی نەتەنز، ئاشکرایدەکات کە پلانی ئەنجامدانی ئەو تەقینەوەیە دوو ساڵی خایاندووە، 20 کەسی سەر بە مۆساد کە هیچیان هاووڵاتی ئیسرائیلی نین، لەناو ئێران بەشداربوون لە جێبەجێکردنی پلانەکە.
دەشڵێت: بەرپرسی ئەو ئۆپراسیۆنەکە لە فەرماندەی ناوەندی تەلئەبیبەوە چاودێری بارودۆخەکەی کردووە، لەکاتێکدا وەکیلەکانی ئیسرائیل 20 دەرگایان داخراویان بڕیووە تا ئەو کارەیان ئەنجامداوە. کۆهێن تەقاندنەوەی وێستگەی نەتەنز بە “رووداوێکی پڕچێژ و خۆش” وەسفدەکات.
لەبارەی ئەو وەکیلانەی کە بەشدارییان لە تەقاندنەوەی وێستگەکەدا کردووە، وتی: “هەموویان لەدەست هێزە ئەمنییەکانی ئێران رزگاریان بووە، بەڵام بەشێکیان ناچاربوون ئێران جێبهێڵن”.
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
11كاتژمێر لهمهوپێشسێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
11كاتژمێر لهمهوپێشئۆباما بۆ ترەمپ: جەنگی ئێران ناپێویست بوو و زەرەری گەورەی بە ئەمریکا گەیاندووە
تشرینی یهكهم 25, 2026
هەواڵی زیاتر
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
11كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
11كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش -
عێراقچی: گەرووی هورمز ناگەڕێتەوە بۆ پێش جەنگ و زیاتر لە 80 فڕۆکەی ئەمریکیمان تێکشکاندووە
تشرینی یهكهم 25, 2026
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
11كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
11كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









