
SNN
رۆژی 11ی ئەم مانگە کۆبونەوەی گروپی حەوت (G-7) لە کۆرنواڵی بەریتانیا بەبەشداری حەوت ئەندامی لوتکەکە دەستیپێکرد، بڕيارە ماوەی سێ رۆژ بخايەنێت.
بڕیارە رێبەرانی حەوت وڵات کە دیموکراسییەکی دەوڵەمەندیان هەیە لە کۆبوونەوەکانیاندا تاوتوێی کۆمەڵێک بابەتی گرنگ بکەن، لەوانە پەتای کۆرۆنا و کاریگەری بەسەر جیهاندا، کێشەی گۆڕانی کەشوهەوا، ئابوری، تەکنەولۆجیای نوێ و ئاسایشی ئنتەرنێت، هەروەها، چاوەڕواندەکرێت گروپی حەوت یەک ملیار دەرزی ڤاکسینی کۆرۆنا بۆ وڵاتانی کەم داهات دابین بکات. ئەمریکا بە تەنیا بەڵێنی دابینکردنی 500 ملیۆن دەرزی داوە، بۆیە پـێشبینی دەکرێت 500 ملیۆن دەرزیـیەکەی دیکە لە لایەن ئەندامەکانی دیکەوە دابینبکرێت.
کۆبونەوەکە لەلایەن بەریتانیاوە میوانداری دەکرێت و رێبەرانی کەنەدا، فەرەنسا، ئەڵمانیا، ئیتالیا، ژاپۆن و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بەشداردەبن، نوێنەرانی یەکێتی ئەوروپا و میوانەکانی تری وەکو سەرۆکانی ئوسترالیا، ئەفريقای باشور کۆریای باشوریش بەشدار دەبەن و سەرۆک وەزیری هیندستانیش بە رێگای ئۆنلاین بەشداری دەکات.
بۆریس جۆنسن سەرۆکوەزیری بەریتانیا لە کاتی دەستپێکی مەڕاسیمەکەدا وتی ” ئەمە کۆبونەوەیەکە کە بەڕاستی پێویستبوو ئەنجامبدرێت”، وتیشی “پێویستە دڵنیابین لەوەی کە لە پەتاکەوە شتێک فێربووین، پێویستە دڵنیابین لەوەی کە هەندێک لەو هەڵانە دووبارە نەکەینەوه کە لە ماوەی 18 مانگی رابردوودا کردومانە.”
جۆنسۆن راشيگەياند: “جیهان چاوی لە G-7 دەبێت بۆ جێبەجێکردنی بەها هاوبەشەکانمان و خواستی دیپلۆماسیمان، بۆ بەرەنگاربوونەوەی شکستپێهێنانی پەتاکەو و پێشەنگایەتیکردنی هاتنەوەسەرخۆی جیهان”.
لە کاتێکدا کە کۆبونەوەکانی پێشووتری گروپی حەوت بە خوانی تایبەت، شاندی باڵا و ستافێکی زۆری راگەیاندنەکانەوە ئەنجامدەدرا، بەڵام کۆبونەوەکەی ئەمساڵ بە شێوەیەکی توند سنووردارە، بەشداربووان دەمامکیان پێچاوە، تاقیکردنەوەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا رۆژانە بۆ ئامادەبوان دەکرێت.
بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە رێبەرانی جیهان کۆبونەوەی ساڵی رابردوویان ئەنجامنەدا، دواین جار کە کۆبونەوەکە بە شێوەی راستەوخۆ ئەنجام درابوو ساڵی 2018 بوو لە فەرەنسا ئەنجامدرا.
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
12كاتژمێر لهمهوپێشسێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
13كاتژمێر لهمهوپێشئۆباما بۆ ترەمپ: جەنگی ئێران ناپێویست بوو و زەرەری گەورەی بە ئەمریکا گەیاندووە
تشرینی یهكهم 25, 2026
هەواڵی زیاتر
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
12كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
13كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش -
عێراقچی: گەرووی هورمز ناگەڕێتەوە بۆ پێش جەنگ و زیاتر لە 80 فڕۆکەی ئەمریکیمان تێکشکاندووە
تشرینی یهكهم 25, 2026
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
12كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
13كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









