ئەندامێکی لیژنەی دارایی: ئەم مانگە بە بێ دواکەوتن موچە دابەشدەکرێت

مووچە
SNN-عەلی حەمە سەعید
ئەندامێكی لیژنەی دارایی پەرلەمانی كوردستان ئاماژە بەوەدەكات هاتنی شاندی چاودێری دارایی عێراق بۆ هەرێمی كوردستان و سەردانیكردنی دەروازە سنورییەكان یەكێكە لە خاڵەكانی ڕێككەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا، ئاشكراشی دەكات لە 25ی ئەم مانگەوە دەستبەدابەشكردنی مووچە دەكرێت و ئەو گرفتەی مانگی پێشوو دوبارە نابێتەوە.
ئەرشەد لۆلانی، ئەندامی لیژنەی دارایی و ئابووری لە پەرلەمانی كوردستان بە SNNی ڕاگەیاند: “ماوەی چەند ڕۆژێكە شاندێك لە دیوانی چاودێری دارایی عێراق هاتوونەتە هەرێمی كوردستان و لە نزیكەوە سەردانی سەرجەم خاڵە سنورییەكانی هەرێم دەكەن ئەوەش لە پێناو زانینی بڕی داهات و چۆنییەتی كاركردن لەو خاڵە سنوریانەدا، ئەوەش یەكێكە لە خاڵەكانی ناو ڕێككەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا لە ئێستادا جیبەجێدەكرێت و هەنگاوێكی باشە”.
ئاماژەی بەوەشكرد: “لەم هەفتەیەدا هەریەكە لە ( ئاوات شێخ جەناب ) وەزیری دارایی و ئابوری و ( عەبدولحەكیم خەسرەو) سەرۆكی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون لە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم بانگهێشی پەرلەمانی كوردستان دەكرێن و لە لیژنەی دارایی گفتوگۆیان لەگەڵ دەكەین لەبارەی بڕی داهات و شێوازی دابەشكردنی مووچە و ڕێككەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا، هاوكات بە گوێرەی بەدواداچوونەكانمان بۆ ئەم مووچەی فەرمانبەران لە كاتی خۆیدا و بێ دواكەوتن لە 25ی مانگەوە دەست بە دابەشكردنی دەكرێت”.
ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی جەختی لەوەشكردەوە: “ئەوەی مانگی ڕابردوو ڕویدا لە دروستبوونی گرفت لە كۆكردنەوەی داهات لەم مانگە ڕوونادات، بەڵام بەهۆی ئەوەی تا ئێستا حكومەتی عێراق هیچ بڕە پارەیەكی نەناردووە و پێناچێت بۆ ئەم مانگەش هیچ بڕە پارەیەك بنێرێت، بۆیە ئەو كورتهێنانەی كە لەدابەشكردنی مووچە هەیە بەردەوامی دەبێت و حكومەت ناچارە بە لێبڕینی لە %21 مووچە دابەشبكات”.
بانکی ناوەندی: یەدەگی دراو گەیشتووەتەوە 80 ملیار دۆلار و هێنانی دۆلاری کاش ئاسایی بووەتەوە
تشرینی یهكهم 25, 2026
هەواڵی زیاتر
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
8كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
9كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش -
عێراقچی: گەرووی هورمز ناگەڕێتەوە بۆ پێش جەنگ و زیاتر لە 80 فڕۆکەی ئەمریکیمان تێکشکاندووە
تشرینی یهكهم 25, 2026
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
8كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
9كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









