شيروان میرزا: ئەم مانگە رێککەوتنی هەرێم و بەغدا جێبەجێنەکرێت واتە نیازی جێبەجێکردنیان نیيە

شێروان میرزا، ئەندامی پێشووى لیژنەی دارایی له ئهنجوومهنى نوێنهرانى عێراق | فۆتۆ: SNN
SNN
ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق رايگەياند: ئەگەر ئەم مانگە رێککەوتنی هەرێم و بەغداد جێبەجێنەکرێت واتە نیازی جێبەجێکردنیان نیيە چونکە پێویستی بەیەک کاتژمێر و یەک ژمێریاری زیرەک هەیە.
شێروان میرزا ئەندامی لیژنەی دارایی و ئابوری لە پەرلەمانی عێراق لەسەر فراکسیۆنی یەکێتی، لە لێدوانێکيدا بە دەنگی ئەمريکای راگەياندووە: “لە 1/4 وە یاسای بودجە کەوتوەتە بواری جێبەجێکردن، بەداخەوە تائێستا ئەوەی کە پەیوەندی بە هەرێمی کوردستانەوە هەیە جێبەجێنەکراوە تەنانەت لە بەغدادیش ئەوەی کە جێبەجێکراوە لە یاسای بودجە تەنها بریتییە لە مووچە و هەندێک ئیش و کاری رۆژانە ئەگەرنا ئەوەی کە گرنگە وەکو پرۆژەکان بۆ پارێزگاکان هەتا ئێستا لەوێش نەکراوە”.
دەشڵێت ” پێشبینی ئەوە دەکەین بۆ ئەم مانگە رێککەوتنەکە بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە بەپێچەوانەوە ئەگەر ئەم مانگە جێبەجێنەکرێت واتە نیازی جێبەجێکردنیان نییە ئەوکاتە دەبێت بەدواداچوون بکەین بزانیین کەموکوڕی لەکام لایە ئایا کەموکوڕی لە هەرێمی کوردستاندایە یان لە بەغدادایە”.
شيروان ميرزا وتيشی “بێگومان رێککەوتنەکە رێککەوتێکی باشە و سەرکەوتنە بۆ هەموو لایەک چونکە کاریگەری لەسەر بازاڕ و کاریگەری لەسەر دۆخی هاووڵاتیان هەیە بەڵام مەسەلەی جێبەجێکردنەکەی یان هاتنی وەفدی هەرێم بۆ بەغداد پەیوەندی بەوەوە هەیە تائێستا رێکنەکەوتوون لەسەر ئالیەتی جێبەجێکردنەکەی”.
راشيگەياندووە: “بەبڕوای من ئەم مانگە دوادەرفەتی ئەوەیە چاوەڕێ بکەین چونکە ئەمە پێویستی بە زۆر هاتن و چوون نییە و هیچ گرفتێکی تێدا نییە، لە سێ حاڵەت بەدەر نییە یان مەقاسە دەکەن یان دوو حسابی جیا یان بە تەسویەی قەیدی دەیکەن”.
سەبارەت بە لێبڕينی مووچەش، باسی لەوە کردووە: “ناکرێت کاتێک نەوت بە 30 دۆلار بوو مووچە بەلێبڕینی 21% دابەش بکرێت و نەوت بە 60 دۆلاریش بێت هەر مووچە بەلێبڕینی 21% دابەش بکرێت، لەکاتێکدا داهاتی ناوخۆش زياديکردووە”.
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
20كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
20كاتژمێر لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
22كاتژمێر لهمهوپێش -
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
20كاتژمێر لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
22كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









