“ئێران رەزامەندی دەربڕیوە لەسەر لابردنی ڤیزا لەگەڵ عێراق”

مەرزی باشماخ
SNN
کونسوڵی گشتیی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ھەولێر رايگەياند: “لە دوایین کۆبوونەوەکاندا لە ئێران بڕیار دراوە کە ڤیزا ھەڵبگیرێت و کۆماری ئیسلامیی ئێران رەزامەندی دەربڕیوە لەسەر لابردنی ڤیزا و ئێستا چاوەڕوانی وەڵامی عێراق دەکەین تا ببێتە بڕیار و ڤیزا لەنێوان هەردوو وڵاتدا نەمێنێت، بەم زوانە عێراقیش رەزامەندی دەربڕێت”.
نەسروڵلا رەشنودی کونسوڵی گشتیی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ھەولێر بە ئاژانسی ئەندۆڵی راگەياندووە: “”پێشتر کۆماری ئیسلامیی ئێران و حکومەتی عێراق رێککەوتبوون لەسەر لابردنی ڤیزا لەنێوان ھەردوو وڵاتدا، بەڵام بەھۆی ھاتنی کورۆناوە ئەو بڕیارە نەما، چونکە خۆی بۆ ئەوکاتە بڕیارەکە کاتی بوو و گەڕاینەوە سەر ھەمان بڕیاری پێشوو کە بۆ هاتوچۆی نێوان هەردوو وڵات ڤیزا هەبێت، بەڵام لە دوایین کۆبوونەوەکاندا لە ئێران بڕیاری لەسەر دراوە کە ڤیزا ھەڵبگیرێت و کۆماری ئیسلامیی ئێران رەزامەندی دەربڕیوە لەسەر لابردنی ڤیزا و ئێستا چاوەڕوانی وەڵامی عێراق دەکەین تا ببێتە بڕیار و ڤیزا لەنێوان هەردوو وڵاتدا نەمێنێت، عێراقیش رەزامەندی دەربڕێت”.
کونسوڵی ئێران لە هەولێر دەربارەی قەبارەی بازرگانی نێوان هەرێمی کوردستان ئێران وتی: “بەھۆی پەیوەندییە باشەکەمان، هەبوونی مەرزە ھاوبەشەکان لەنێوانماندا، لەیەک نزیکی خەڵکی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ ئێمەدا، نزمی نرخی کاڵاکانی ئێران و بەرزی کوالێتیەکانیان، بە خۆشحاڵییەوە قەبارەی بازرگانیمان رۆژ بە رۆژ لە زیاد بووندایە هەربۆیە وەک خۆتان دەبینن کە ساڵانە چەندین پێشانگای کاڵای ئێرانی لە هەرێمی کوردستان دەکرێتەوە”.
سەبارەت بە کەمئاوی لە هەرێم و تۆمەتبارکردنی ئێران بەو بابەتە، نەسروڵا باسی لەوەکرد: “بوونی وشکەساڵی ھیچ پەیوەندیەکی بە ھیچ وڵاتێکەوە نییە و جیھانییە و شتێکی ئاساییە، ئێرانیش بێ بەش نەبووە لە وشکەساڵی و لەئێستادا لە هەمان کێشەداین، ئەمە ئەوە ناگەیەنێت کە وشکەساڵی وڵاتێک پەیوەندی بە وڵاتێکی ترەوە ھەبێت، لەنێوان ھەردوو وڵاتدا کۆمیتەیەک ھەیە سەبارەت بە ئاو و ئەوان کار لەسەر ئەوە دەکەن چۆن ئاوە هاوبەشەکان رێکبخرێت بە هاوسەنگی و یەکسانی لەنێوان هەردوولادا”.
ئاماژەی بەوەشکرد: “ئەوەی لە دەزگاکانی راگەیاندن باسی لێوە دەکرێت کە ئێران هۆکارە بۆ کەمبوونەوەی ئاو لە عێراق و هەرێمی کوردستان وانییە و ئێمە بەڕاستی نیگەرانین لە بوونی وشکەساڵی کە لە ھەرێمی کوردستادا، راستییەکە ئەوەیە ئێمەش بێ بەش نین لەم وشکەساڵییە بۆیە دەستبەجێ کاربەدەستانی وڵاتمان لەبارەی ئاو کارەباوە راگەیەندراویان بڵاوکردووەتەوە و کاری لەسەر دەکەن تاوەکو تووشی قەیران نەبین”.
کونسوڵی ئێران لەبارەی ھاوکاری ئێران بۆ تێپەراندنی وشکەساڵی لە ھەرێمی کوردستان دەڵێت: “دەبێت بجەنگین لەگەڵ وشکەساڵیدا و دەست لە دەستی یەک بنێین بۆ ئەوەی تێپەرببێت و ھەردوو وڵاتیش لە پەیوەندیدان لەم بارەیەوە”.
تۆم باراک: کۆنترۆڵکردنی چەک لە عێراق دەستپێکی قۆناغێکی نوێیە لە مێژووی وڵاتەکەدا
21كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









