
دراوى 100 دۆلارى ئهمریكى | فۆتۆ: Dennis Hallinan / Alamy
SNN
ڕاوێژکاری دارایی سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند: بانکی ناوەندیی عێراق دەتوانێت کۆنتڕۆڵی نرخی دۆلار بکات و رێگریی لەبەرزبوونەوەی زیاترى نرخەکەی بکات.
موزهر محەمەد ساڵح ئەمڕۆ بەئاژانسی هەواڵیی فەرمی عێراقی ڕاگەیاند: “سیاسەتی نەختینەیی بانکی ناوەندیی عێراق کە پاڵپشتە بەو یەدەکە باشەی کە هەیەتی، دەتوانێت کۆنترۆڵی نرخی دۆلار بکات و رێگری لە بەرزبوونەوەی زیاتری بکات”.
وتیشی ” لەئێستادا بانکی ناوەندی توانیویەتی کۆنتڕۆڵی خواست لەسەر دۆلار بکات لەڕووی پرۆسەکانی بازرگانیی دەرەکی و دابین کردنی پێدوایستییەکانی ناوخۆ “.
ئەوەشی وتووە “کۆنتڕۆڵکردنی نەختینەیی ناوخۆیی و زیادکردنی ڕێژەکەی سەقامگیری بۆ بازاری دراو لەعێراق دەگەڕێتەوە کە ئەوەش وادەکات لە ئایندەیەکی نزیکدا ئەو لادانە کاتیانەی کە دروست بوون لەنرخی دۆلار نەمێنێت و جێگیر بێت لەسەر بنەمای ئەو نرخەی کە حکومەت دایناوە”.
وتەکانی موزهر، لەکاتێکدایە کە پێشتر بانکی ناوەندیی عێراق هەموو ئەو دەنگۆیانەی ڕەتکردەوە کەباسیان لەوە دەکرد کەبەنیازن نرخی دۆلار بەرانبەر بە دۆلار بگەڕێنێتەوە دۆخی پێشتر.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021








