ئەحمەد حاجی رەشید هۆکاری نزمبوونەوەی بەهای دۆلار ئاشکرادەکات

ئهحمهد حاجى ڕهشید، ئهندامى پێشووى ئهنجوومهنى نوێنهرانى عێراق | فۆتۆ: SNN
SNN
ئەحمەدی حاجی ڕەشید ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق لە لێدوانێکیدا بۆ میدیا عێراقییەکان ڕایگەیاند: لە ماوەی ڕابردوودا نرخی نەوت بەرزبوویەوە و گەیشتە نزیکەى 75 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک، ئەوەش واتای ئەوەیە کە بڕێکی زیاتری دراوی قورس دۆلار دێتە ناو عێراق کە کاریگەریی ڕاستەوخۆی دەبێت بۆسەر خستنەڕووی ئەو دراوە لە بازاڕەکاندا، ئەوەش هۆکار دەبێت بۆ دابەزاندنی نرخەکەى لە بەرامبەر دیناری عێراقی.
ئەحمەدی حاجی ڕەشید داوای لە بانکی ناوەندیی عێراقی کرد “خستەڕووی دۆلار بۆ بازاڕە ناوخۆییەکان زیاد بکات و بانکەکان ناچار بکات نرخی دۆلار دابەزێنن تاوەکو نرخی دینار ببوژێتەوە.”
هەفتەی ڕابردوو نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت 74 دۆلاری تێپەڕاند کە ئەوەش بەرزترین ئاست بوو لە نیسانی 2019ەوە تۆمار کرابێت، ماوەی سێ هەفتەیە و بەهۆی زیادبوونی خواست لەسەری بە تایبەت دوای خاوبوونەوەى دۆخی کۆرۆنا و خێرابوونی هەڵمەتی کوتان بە ڤاکسین، نرخی نەوت لە بەرزبوونەوەى بەردەوامدایە.
لە ئێستادا نرخی 100 دۆلاری ئەمریکی یەکسانە بە 148 هەزار و 750 دیناری عێراق، فرۆشی دۆلار لە بانکی ناوەندیی عێراق بەروارد بە ماوەی ڕابردوو زیادی کردووە کە ئەوەش هۆکار دەبێت بۆ دابەزاندنی, لەگەڵ ئەوەشدا ڕاوێژکاری دارایی مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕایگەیاند: بانکی ناوەندیی عێراق دەتوانێت لەڕێگەی ئەو یەدەکە نەختینەیی کەهەیەتی لەدراوی بیانی و دۆلار کۆنتڕۆڵی نرخی دۆلار بکات و رێگریی لەبەرزبوونەوەی زیاترى نرخەکەی بکات.
ئەوەشی وتووە، “کۆنتڕۆڵکردنی نەختینەیی ناوخۆیی و زیادکردنی ڕێژەکەی سەقامگیری بۆ بازاری دراوە لەعێراق دەگەڕێنێتەوە کە ئەوەش وادەکات لە ئایندەیەکی نزیکدا ئەو لادانە کاتیانەی کە دروست بوون لەنرخی دۆلار نەمێنێت و جێگیر بێت لەسەر بنەمای ئەو نرخەی کە حکومەت دایناوە”.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021








