
مووچە و وەزارەتی دارایی و ئابووری
SNN
وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ شەممە، ئاشکرایکرد “كێشەی سندوقی شێرپەنجە بە دوور و نزیك پەیوەندی بە وەزارەتی دارایی و ئابوورییەوە نییە و حساباتیان تایبەتە بە خۆیان، كێشەی سندوقی شێرپەنجە و كێ سەرپەرشتیاری بووە كێشەیەكی سیاسییە و وەزارەتی دارایی و ئابووری لێی بەرپرسیار نییە”.
وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان روونکردنەوەیەکی بۆ رای گشتیی و لایەنە پەیوەندیدارەکان بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەکردووە “كێشەی سندوقی شێرپەنجە بە دوور و نزیك پەیوەندی بە وەزارەتی دارایی و ئابوورییەوە نییە و حساباتیان تایبەتە و خۆیان بە بێ گەڕانەوە بۆ وەزارەتی دارایی و ئابووری پارەی لێ خەرجدەكەن، رێژەی 2% پەیوەندی بە سندوقی شێرپەنجەی خەرجیەكانەوە نییە و رێنماییەكی كۆنە و پەیوەندی بە خەرجكردنی شایستەی دارایی دەرمانەوە هەیە”.
ئاماژە بەوەشکراوە “وەزارەتی دارایی و ئابووری لەگەڵ بەڕێوەبەری گشتیی بانكی ناوەندی هەرێم لقی سلێمانی (كاك عەبدولڕەحمان) و بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستی (د.سەباح) رێککەوتوون كە پارەی كڕینی دەرمان چارەسەر بكەن و بە پێی سیولە پارەیان بۆ خەرجبكرێت وەك ساڵانی پێشوو، هەروەها كێشەی سندوقی شێرپەنجە و كێ سەرپەرشتیاری بووە كێشەیەكی سیاسییە و وەزارەتی دارایی و ئابووری لێی بەرپرسیار نییە”.
لە بەشێکی دیکەی روونکردنەوەکەدا هاتووە “لە رۆژی 15ی حوزەیرانی 2021 كێشەی (بدل عیادات) و (میلاكات) بە هەماهەنگی لەگەڵ سەرۆكایەتیی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران چارەسەركراوە و بە بێ ئەوەی پەیوەندی راستەوخۆی بە داراییەوە هەبووبێت، كێشەی پێدانی رەزامەندی داواكاری نەخۆشخانەی هیوا بۆ وەرگرتنی 500 ملیۆنی مانگانە لە رێگەی وەزارەتی تەندروستییەوە بۆ ئەنجوومەنی وەزیران بەرزكراوەتەوە، ئەوەش دوور و نزیك پەیوەندی بە وەزارەتی دارایی و ئابوورییەوە نییە، وەزارەتی دارایی و ئابووری هەروەك پیشەی خۆی بەردەوام دەبێت لەسەر هاوكاری و چارەسەركردنی كێشەكانی تەندروستی لە هەموو هەرێمی كوردستان”.
نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا دابەزی
2كاتژمێر لهمهوپێشبەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
23كاتژمێر لهمهوپێشنرخی نەوت گەیشتە بەرزترین ئاستی یەک مانگی رابردووی خۆی
تهمموز 23, 2026
هەواڵی زیاتر
-
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
10 خولهك لهمهوپێش -
رۆژنامەیەکی ئەمریکی: ترەمپ مەیلی توندتر کردنی هێرشەکان بۆ سەر ئێران هەیە
22 خولهك لهمهوپێش -
زەیدی پێشنیازێكی ترەمپی بۆ ئاگربەستێكى كاتيى برد بۆ ئێران
42 خولهك لهمهوپێش -
نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا دابەزی
2كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
10 خولهك لهمهوپێش -
رۆژنامەیەکی ئەمریکی: ترەمپ مەیلی توندتر کردنی هێرشەکان بۆ سەر ئێران هەیە
22 خولهك لهمهوپێش -
زەیدی پێشنیازێكی ترەمپی بۆ ئاگربەستێكى كاتيى برد بۆ ئێران
42 خولهك لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









