وەزارەتی نەوت “عێراق نزکەی 100 بیرە نەوتی نوێ هەڵدەکەنێت”

نەورت عێراق
SNN
وەزارەتی نەوتی عێراق ئەمڕۆ یەکشەممە رایگەیاندڵ: بۆ هەڵکەندنی 96 بیری نوێ لە کێڵگەی رۆژئاوای قورنە1 گرێبەستیان واژۆ کردووە.
بە گوێرەی راگەیەندراوێکی وەزارەتی نەوتی عێراق، ئیحسان عەبدولجەبار وەزیری نەوت سەرپەرشتی واژۆکردنی گرێبەستەکانی کردووە، کە لە نێوان کۆمپانیای نەوتی بەسرە سەر بە وەزارەت و کۆمپانیای ئێکسۆن و مۆبیل و کۆمپانیای شلەمبرجەر لایەنی بەڵێندەر ئەنجام دراون، ئەو گرێبەستانە هاوکار دەبن، بۆ زیادکردنی 200 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە لە پێنج ساڵی داهاتوودا، ئەوەش پێگەی کێڵگەکە بەهێزە دەکات و 600 دەرفەتی کاری ناوی بۆ گەنجانی ناوچەکە فەراهەم دەکات.
کەریم حەتاب، بریکاری وەزارەتی نەوتی عێراق ئاماژەی بەوەداوە، تێکڕای بەرهەمهێنانی ئێستای کێڵگەکە 380 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانەیە و توانای کێڵگەکە زیاتر لە 500 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانەیە، هەروەها بەرهەمهێنانی گاز لە کێڵگەکە دەگاتە 150 ملیۆن پێ سێجای رۆژانە.
ئەمە لە کاتێکدایە، کێڵگەی قورنە1 یەکێکە لە گەورەترین کێڵگەکانی نەوتی لە پارێزگای بەسرە و لە کێڵگەی رومێلەی باکوورەوە درێژ بووەتەوە.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
20كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021








