“ئەو پارەیەی لە بەغداوە دێت بۆ هەرێم تەنیا بۆ دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانە بەبێ لێبڕین”

مووچە
SNN
بەهجەت عەلی، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند: ئەو پارەیەی کە لە بەغداوە بۆ هەرێمی کوردستان دێت، بۆ ئەوە نییە حکومەتی هەرێمی قەرزەکانی سەر شانی پێبداتەوە، بەڵکو بۆ ئەوەیە کە 30 رۆژ جارێک مووچە دابەشبکرێت بەبێ لێبڕین.
عەلی ئاماژەی بەوەشکرد: تا ئێستا ئێمە لە چاوەڕوانی گەیشتنی پارەکەی بەغداین، پاش وردبینی کردنی دیوانی چاودێری دارایی هەردوولا، دوای گەیشتنی پارەکەش بڕیار لە چارەنووسی دەدەین.
وتیشی” ساڵی پار حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنادا و دابەزینی بەهای نەوت، پەنای بردە بەر چەندین قەرزی ناوخۆی بۆ ئەوەی مووچەی فەرمانبەرانی پێدابین بکات، بەڵام پاش گەیشتنی پارەکەی بەغدا لە هەنگاوی یەکەمدا حکومەت دەیەوێت مووچەی فەرمانبەران 30 رۆژ جارێک دابەشبکات، پاشان چەند پرۆژەیەکی گرنگی خزمەتگوزاری پێشکەش بە هاووڵاتیان بکات کە ناکرێت دەستبەرداری بێت”.
“هەندێک لە میدیا لە چەند رۆژی رابردوودا ئاماژەیا بەوەکرد کە ئەو پارەیەی بەغدا بۆ هەرێمی دەنیرێت، حکومەت لە دانەوەی قەرزەکانی سەر شانی خەرجی دەکات”
تۆم باراک: کۆنترۆڵکردنی چەک لە عێراق دەستپێکی قۆناغێکی نوێیە لە مێژووی وڵاتەکەدا
21كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









