هاوردەكردنی ئاژەڵی قاچاخ و وشكەساڵی، مەترسی لەسەر بەرهەمی ناوخۆیی ئاژەڵ دروستكردووە

SNN-عەلی حەمە سەعید
بە وتەی ئاژەڵداران و لایەنە پەیوەندیدارەكان هاوردەكردنی ئاژەڵ بە شێوەی قاچاخ لە سنوورەكەكانەوە بەردەوامی هەیە هاوكات بەهۆی كەمی باران بارینی ئەمساڵەوە كاریگەری زۆر خراپی كردووەتە سەر كاری بەخێوكردنی ئاژەڵ بەجۆرێك نرخی ئاژەڵی ناوخۆ بە ڕێژەی لە %40 كەمیكردووە.
سەرباز محەمەد، یەكێك لە ئەندامانی ئەنجومەنی ئاژەڵفرۆشان بەSNNی ڕاگەیاند: لەگەڵ ئەوەی لەمساڵدا بە بەراورد بە ساڵانی ڕابردوو ڕێژەی باران بارین زۆر كەمبوو ئەمەش بووە هۆی ئەوەی بەجۆرێك لە جۆرەكان وشكە ساڵی دروست ببێت و نەتواندرێت ئالیكی پێویست بۆ ئاژەڵ دابینبكرێت، ئەوەش دواجار نرخی ئالیكی ئاژەڵی بەرزكردەوە بەجۆرێك لە ساڵانی ڕابردوو فەردەیەك ئالیك نزیكەی پێنج هەزار دینار بووە، بەڵام لە ئێستادا نزیك بووەتەوە لە 10 هەزار دینار و لە هەندێك شوێنیش هەر دەستناكەوێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، شانبەشانی وشكەساڵی و كەمی ئالیك لە لایەكی دیكەوە هاوردەكردنی ئاژەڵ بەشێوەی قاچاخ لە سنورەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و ڕۆژئاوای كوردستان بەردەوامی هەیە، ئەمەش جارێكی دیكە كاریگەری زۆر خراپی هەبووە لەسەر بەرهەمی ناوخۆیی چونكە نرخی ئاژەڵی ناوخۆیی زۆر هەرزان كردووە بەجۆرێك ئەگەر مانگایەكی خۆماڵی پێشتر ملیۆنێك دیناری كردبێت ئەوا لە ئێستادا هەمان ئەو مانگایە بە نزیكەی 600 تا 700 هەزار دینار دەكات.
ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی ئاژەڵفرۆشان ئەوەشی خستەڕوو، ئەگەر لایەنە پەیوەندیدارەكان رێگرینەكەن لە هاوردەكردنی ئاژەڵ بەشێوەی قاچاخ ئەوا بەرهەمی ناوخۆیی ئاژەڵ ڕووبەڕووی مەترسی جدی دەبێتەوە چونكە ئەگەر ئەم حاڵەتە بەردەوامی هەبێت لە چەند ساڵی داهاتوودا شتێك نامێنێت بەناوی بەخێوكردنی ئاژەڵی ناوخۆیی.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021








