
SNN-عەلی حەمەسەعید
ماوەی چەند مانگێكە لەلایەنە چەند كەسێكەوە دەستکراوە بە كاركردن لە چەند كانەبەردێكی سنوری قەزای پیچنجوێن كە دەكەونە ناوچەیەكی دارستانی سروشتییەوە، ئەمەش كاریگەری خراپی كردووەتە سەر شێواندن و تێكدانی سروشتی ناوچەكە، قایمقامی پێنجوێنیش دەڵێت: “لایەنە پەیوەندیدارەكانمان ئاگادار كردووەتەوە”.
زانا رەحمان، قایمقامی پێنجوێن بە SNNی راگەیاند: “ماوەی چەند مانگێكە لەلایەن چەند هاووڵاتییەكەوە كاركردن لە چەند كانەبەردێك لەنێو دارستانەكان قەزای پێنجوێن و سنووری گوندی هەنگەژاڵ دەستپێكردووە، ئەوەش بێگومان بووتە هۆی زیانگەیاندن بەو دارستانە سروشتیانەی كە دەكەونە شوێنی كاركردنی ئەو كانە بەردانەوە”.
ئاماژەی بەوەشكرد، “ئەو كەسانەی كە كاردەكەن لەو كانە بەردانەدا لە هۆبەی دارستان و ژینگە مۆڵەتی كاركردنیان پێدراوە، بەومەرجەی كاركەكەیان نەبێتە هۆی تێكدانی ژینگە و سروشتی ناوچەكە، بەڵام لە هەندێك لەو كانە بەردانەدا زیانی بە دارستانەكانی پێنجوێن گەیاندووە، بۆیە ئێمە داوامان لە لایەنە پەیوەندیدارەكان كردووە لیژنەیەك پێكبهێنن لە نزیكەوە سەردانی ناوچەكە بكەن بۆ ئەوەی ڕێگریبكرێت لە دروستكردنی كانی بەرد لە دارستانە سروشتییەكاندا”.
قایمقامی قەزای پێنجوێن ئەوەشی خستەڕوو، بە گوێرەی یاسای بەڕێوەبەرایەتی ژینگەو دارستان و پاوان هەر خاوەنی كانێكی بەرد ببێتە هۆی لەناوبردنی هەر درەختێك بِی 100 هەزار دینار وەك غەرامە دانراوە، بەڵام ئەم سزایە نەبووەتە هۆی ئەوەی كە ڕێگری بكات بۆ لەناوبردنی دارستانە سروشتییەكان، بۆیە وا گرنگە پێداچوونەوە بەو یاسایەدا بكرێت چونكە هیچ شتێك ناتوانێت قەرەبووی لەناوچوونی درەختێك یاخود تێكچوونی ژینگە و سروشتی ناوچەكەمان بۆ بكاتەوە.
هەواڵی زیاتر
-
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
4كاتژمێر لهمهوپێش -
رۆژنامەیەکی ئەمریکی: ترەمپ مەیلی توندتر کردنی هێرشەکان بۆ سەر ئێران هەیە
4كاتژمێر لهمهوپێش -
زەیدی پێشنیازێكی ترەمپی بۆ ئاگربەستێكى كاتيى برد بۆ ئێران
4كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا دابەزی
5كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
4كاتژمێر لهمهوپێش -
رۆژنامەیەکی ئەمریکی: ترەمپ مەیلی توندتر کردنی هێرشەکان بۆ سەر ئێران هەیە
4كاتژمێر لهمهوپێش -
زەیدی پێشنیازێكی ترەمپی بۆ ئاگربەستێكى كاتيى برد بۆ ئێران
4كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









