
کشانەوەی هێزەکانی ئەڵمانيا لە ئەفغانستان, فۆتۆ: torsten kraatz
SNN
وەزیری بەرگری ئەڵمانیا رایگەیاند: “وڵاتەکەم کشانەوەی سەرجەم هێزەکانی لە ئەفغانستان تەواو کردووە”، بەمەش کۆتایی بە نزیکەی 20 ساڵی مانەوەی هێزەکانی ئەڵمانیا هێنا کە شان بە شانی ئەمەریکا و وڵاتانی دیکە لەو وڵاتەدا بوون.
ئانگرێت کرامپ وەزیری بەرگری ئەڵمانیا لە بەیاننامەیەکدا رايگەياند: ” دوای نزیکەی 20 ساڵ مانەوەمان، دوایین سەربازەکانی هێزی سەربازی بۆندسوێر ئەم ئێوارەیە ئەفغانستانیان جێهێشت. ئەوان لە رێگادان بەرەو ماڵەوە.”
وتیشی “بەشێکی مێژوویی بەرەو کۆتایی دەچێت، مانەوەمان لە ئەفغانستان بۆندسوێری دروستکرد، لەوێ خۆی سەلماند لە شەڕەکاندا.”
وەزیری بەرگری ئەڵمانیا لە تویتەر سوپاسی سەرجەم ئەو 150 هەزار پیاو و ژنەی کرد کە لە ساڵی 2011ەوە خزمەت دەکەن، وتی دەبێت شانازی بە خزمەتەکانیانەوە بکەن، هەروەها ستایشی ئەوانەشی کرد کە لەوێ کوژراون یاخود برینداربوون، وتی” ئێوە لەبیر ناکرێن.”
بەگوێرەی سوپای ئەڵمانیا، لە ساڵی 2011ەوە 59 سەربازی ئەڵمانی لە ئەفغانستان کوژراون.
ئەم کشانەوەیەی هێزەکانی ئەڵمانیا لە ئەفغانستان دوای ئەوە هات ئەمەریکا بڕیاریدا تاوەکو یانزەی مانگی نۆ سەرجەم هێزەکانی لە ئەفغانستان بکشێنێتەوە.

ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
15كاتژمێر لهمهوپێشسێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
15كاتژمێر لهمهوپێشئۆباما بۆ ترەمپ: جەنگی ئێران ناپێویست بوو و زەرەری گەورەی بە ئەمریکا گەیاندووە
تشرینی یهكهم 25, 2026
هەواڵی زیاتر
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
15كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
15كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
16كاتژمێر لهمهوپێش -
عێراقچی: گەرووی هورمز ناگەڕێتەوە بۆ پێش جەنگ و زیاتر لە 80 فڕۆکەی ئەمریکیمان تێکشکاندووە
تشرینی یهكهم 25, 2026
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
15كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
15كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
16كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









