هۆکاری دژایەتی وەزیری دارایی عێراق بۆ رەوانەکردنی پارە بۆ هەرێم ئاشکرا دەکرێت

مووچە
SNN – عەلی حەمە سەعید
بەرپرسێكی وەزارەتی دارایی هەرێم ئاماژە بەوەدەكات بەدواداچوونمان كردوە بۆ هۆكاری نەناردنی 200 ملیار دینار لە بەغداوە بۆ هەرێم كە لەلایەن سەرۆكوەزیرانەوە واژۆی ناردنی كراوە، بەڵام لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراقەوە پێمان وتراوە كە وەزیری دارایی ئامادە نییە هیچ بڕە پارەیەك بنێرێت ئەوەش لەژێر فشاری لایەنە شیعییەكاندا، بەڵام هەوڵەكان هەر بەردەوامن بۆ ناردنی ئەو بڕە پارەیە.
بەرپرسێكی باڵای وەزارەتی دارایی هەرێم بە SNNی راگەیاند: “بەدواداچوونمان كردووە بۆ هۆكاری نەناردنی بڕی 200 ملیار دینار لە بەغداوە بۆ هەرێمی كوردستان وەك پێشینە ( سولفە) كە لەلایەن مستەفا کازمی سەرۆك وەزیرانەوە واژۆی ناردنی ئەو بڕە پارەیە كراوە، بەڵام بۆمان دەركەوتووە كە وەزیری دارایی ئامادە نییە واژۆی ئەوە بكات ئەو بڕە پارەیە بخرێتە سەر حسابی بانکی هەرێم”.
ئاماژەی بەوەشكرد: “هۆكاری ئامادە نەبوونی وەزیری دارایی بۆ واژۆكردن لەسەر ناردنی ئەو بڕە پارەیە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە بەشێك لە لایەنە شیعییەكان بە ئاشكرا هەڕەشەیان لە عەلی عەلاوی وەزیری دارایی عێراق كردووە كە ئەگەر بێت كارێكی وەها بكات ئەوا بە پشت بەستن بە زۆرینەی دەنگی پەرلەمانی بانگهێشتی دەكەن و متمانەی لێدەسەندرێتەوە، لە بەرامبەریشدا وەزیری دارایی عێراق ڕازیبووە لە ژێر ئەو فشارانەدا ئەو بڕە پارەیە ڕەوانەی هەرێم نەكات.”
ئەو بەرپرسەی وەزارەتی دارایی ئەوەشی ڕوونكردەوە، “لە ئێستادا مستەفا كازمی بە سەردانێك لە ئەوروپایە، بۆیە تا ئەوكاتەی كە دەگەڕێتەوە ئەو بڕە پارە ڕەوانەی هەرێم ناكرێت بۆیە ئێمە هەوڵەكانمان بەردەوامی هەیە بۆ ئەوەی لە دوای گەڕانەوەی کازمی جارێكی دیكە فشار لە وەزیری دارایی بكرێت ئەو بڕە پارەیە ڕەوانەی هەرێمی كوردستان بكات.
نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا دابەزی
2كاتژمێر لهمهوپێشبەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
تهمموز 23, 2026نرخی نەوت گەیشتە بەرزترین ئاستی یەک مانگی رابردووی خۆی
تهمموز 23, 2026
هەواڵی زیاتر
-
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
1كاتژمێر لهمهوپێش -
رۆژنامەیەکی ئەمریکی: ترەمپ مەیلی توندتر کردنی هێرشەکان بۆ سەر ئێران هەیە
1كاتژمێر لهمهوپێش -
زەیدی پێشنیازێكی ترەمپی بۆ ئاگربەستێكى كاتيى برد بۆ ئێران
2كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا دابەزی
2كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
1كاتژمێر لهمهوپێش -
رۆژنامەیەکی ئەمریکی: ترەمپ مەیلی توندتر کردنی هێرشەکان بۆ سەر ئێران هەیە
1كاتژمێر لهمهوپێش -
زەیدی پێشنیازێكی ترەمپی بۆ ئاگربەستێكى كاتيى برد بۆ ئێران
2كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









