ژمارەی دەوڵەمەندەکانی ئێران چوار هێندەی رێژەی جیهانی زیادی کردووە

0
665

SNN

گەرچی چەند ساڵێکە ئێران لە ژێر توندترین گەمارۆدایە و بەهای دراوی نیشتمانییەکەی بۆ نزمترین ئاستی مێژوو دابەزیوە، بەڵام بە پێی راپۆرتێک رێژەی ملیۆنەرەکانی ئەو وڵاتە (ملیۆنەری دۆلار) چوار هێندەی رێژەی جیهانی زیادی کردوە و هۆکاری سەرەکیشی بۆ مامەڵە بە دراوە ئەلکترۆنییەکان دەگەڕێتەوە.

گۆڤاری ئابوری فۆربس بڵاویکردەوە: “لەساڵی 2020دا ژمارەی ملیۆنەرەکانی ئێران بە رێژەی 24.3٪ زیادی کردووە، ئەمەش لە کاتێکدایە لەو ساڵەدا ژمارەی ملیۆنەرەکان بە شێوەی مامناوەند لە جیهان بە رێژەی 6.1٪ زیادی کردبوو.

ئەوەشخراوەتەڕوو، کە لە ساڵی رابردوودا بە بەراورد لەگەڵ ساڵی 2019 ژمارەی ملیۆنەرەکانی ئێران، بە رێژەی 21.6٪ زیادی کردووە.

وەک گۆڤارەکە باسی لێکردوە: هۆکارێکی زیادبوونی ژمارەی ملیۆنەرەکانی ئێران بۆ بازاڕی بۆرسەی ئەو وڵاتە دەگەڕێتەوە کە لەو ساڵەدا بە رێژەی 625٪ گەشەی کردبوو، ئەمەش لە کاتێکدایە هەر لە ساڵی 2020دا گەشەی بازاڕی بۆرسەی ئەمریکا تەنها 16٪بوو.

هۆکارێکی دیکە کە بەسەرەکیترین هۆکار دادەنرێت، کارەبای هەرزان و دەرهێنان یان ماینینگی دراوە ئەلکترۆنیەکان لە ئێران.

فۆربس پاڵپشت بە خەمڵاندنەکانی کۆمپانیای راوێژکاری ئابوری کاپ جمینی ئاماژەی بەوەکردووە، کە ژمارەی ملیۆنەرەکانی ئێران 250 هەزار کەسە، کە زۆرینەیان دانیشتووی تارانن.

هەروەها ئەوەشی خستوەتەڕوو، کە 72٪ی دەوڵەمەندەکانی ئێران سەرقاڵی مامەڵەکردنن بە دراوە ئەلکترۆنیەکانەوە.

بەهۆی ئەوەی دروستکردن یان ماینینگی دراوە ئەلکترۆنیەکان پێویستی بە کارەبایەکی زۆر هەیە، هەر بۆیەش ئەو وڵاتە لە چەند ساڵی رابردوودا رووبەڕووی قەیرانی کارەبا بووەتەوە و لە ئەنجامیشدا حکومەتی ئێران بڕیاریداوە بۆ چەند مانگێک ماینینگی دراوە ئەلکترۆنیەکان قەدەغە بکات.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this