ئەردۆغان سوورە لەسەر کشانەوەی تورکیا لە پەیماننامەی قەدەغەکردنی توندوتیژی دژی ژنان

ئەردۆغان
SNN
سەرۆککۆماری تورکیا داکۆکی لە کشانەوەی وڵاتەکەی دەکات لە پەیماننامەی ئیستەنبوڵ بۆ قەدەغەکردنی توندوتیژی دژی ژنان و دەڵێت، بە کشانەوەی لەو پەیماننامەیە رێگە بە هەڵکشانی توندوتیژی نادەن.
دوای ئەوەی لە مانگی ئاداری ئەمساڵ تورکیا بڕیاری کشانەوە لە پەیماننامەی قەدەغەکردنی توندوتیژی دژی ژنانی راگەیاند، لە رۆژانی رابردوودا دەسەڵاتی دادوەری ئەو وڵاتە سەرجەم سکاڵاکانی لە دژی ئەو بڕیارە رەتکردەوە.
رۆژی پێنج شەممە رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورکیا لە کاتی پێشکەشکردنی پڕۆژەی جێگرەوە بۆ پەیماننامەی قەدەغەکردنی توندوتیژی دژی ژنان رایگەیاند: “وڵاتەکەی بە واژۆکردنی ئەو پەیماننامەیە دەستی بە رووبەڕووبوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان نەکردووە، تا بە کشانەوە لێی کۆتایی بە هەوڵەکانی لەو پێناوە بێت”.
وتیشی: “بڕیارەکەیان هەرگیز بە واتای پاشەکشێکردن لە بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان نییە”.
ساڵی 2011 لە ئیستەنبوڵ 47 وڵات پەیماننامەی قەدەغەکردنی توندوتژی دژی ژنانیان واژۆکرد، یەکەم وڵاتیش تورکیا بوو کە واژۆی لەسەر کرد.
پاساوی کشانەوەی تورکیا لەو پەیماننامەیە ئەوەیە کە شیرازەی خێزان بەرەو هەڵوەشاندنەوە دەبات، هەروەها بەشێک لە توندڕوەکانیش پێیان وایە ئەو پەیماننامەیە رێگە بۆ هاوڕەگەزخوازان خۆش دەکات و باس لەوەشدەکەن یاسا و نەریتەکانی تورکیا وەک پێویست مافی ژنان دەپارێزن و پێویست بەو پەیماننامەیە ناکات.
لەبەرامبەردا چالاکوانانی بواری مافەکانی ژنان لەو بڕوایەدان، کشانەوەی تورکیا لە پەیماننامەی قەدەغەکردنی توندوتیژی دژی ژنان دەبێتە هۆی زیادبوونی حاڵەکانی کوشتن و توندوتیژی دژی ژنان.
هەر یەک لە یەکێتی ئەوروپا و ئەمریکا بە توندی رەخنەیان لەو بڕیارەی ئەنقەرە گرتووە لە بارەی کشانەوەی لە پەیماننامەی ئیستەنبوڵ.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









