چەند هێزێکی حەشدی شەعبی هەڕەشەی تۆڵەکردنەوە لە ئەمریکا دەکەن

SNN
سەرکردەیەکی حەشدی شەعبی بە میدیایەکی بەریتانی وتووە کە داوایەکی حکومەتی فیدراڵی عێراقیان رەتکردووەتەوە سەبارەت بە دانبەخۆداگرتن و راگرتنی هێرشەکانیان بۆ سەر بنکەکانی ئەمریکا، ئەو سەرکردەیە دەڵێت “وەڵامی بۆردومانەکەی ئەمریکا دەدەینەوە کە کردیانەسەر گروپی سەید شوهەدا”.
سەرکردەکەی حەشد کە نەیویست ناوی بڵاوبکرێتەوە بە ماڵپەڕی عەرەبی جەدید-ی بەریتانی وتووە “مستەفا کازمی سەرۆکوەزیران لەدوای بۆردومانەکەی ئەمریکا، هەوڵیداوە نێوەندگری بکات و هێزەکانی حەشد وەڵامی ئەمریکا نەدەنەوە، ئەوەش لە کۆبوونەوەیەکدا بووە کە سێشەممەی رابردوو ئەنجامدراوە بە بەشداری کازمی و عەبدولعەزتز محەمەداوی جێگری سەرۆک ئەرکانی حەشدی شەعبی و فالح فەیاز و هادی عامری سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح”.
ماڵپەڕەکە بڵاویکردووەتەوە، ژمارەیەک هێزی سەر بە حەشدی شەعبی کە نزیکن لە ئێرانەوە هەڕەشەی ئەنجامدانی هێرش دەکەن بۆ سەر بنکە سەربازی و ئاسمانییەکانی ئەمریکا.
لەو چوارچێوەیەدا ئەبو ئالا ولائی، سەرکردەی کەتائیب سەهد شوهەدا لە راگەیەندراوێکدا وتوویەتی “داوای لێبوردن دەکەین، بەڵام رێگە بە هیچ نێوەنگرییەک نادەین بۆ راگەیاندنی ئاگربەست، هەر خۆشمان کات و شوێنی وەڵامدانەوەی ئەو هێرشە دیاری دەکەین کە ئەمریکا کردیە سەرمان.
قەیس خەزعەلی ئەمینداری گشتی عەسائیبی ئەهلی حەق لەلایەکی دیکەوە هەڕەشەی کوشتنی سەربازانی ئەمریکای کردووە و میدیاکانی سەر بەو هێزە وێنەی مووشەکەکانیان بڵاودەکاتەوە.
زەیدی پێشنیازێكی ترەمپی بۆ ئاگربەستێكى كاتيى برد بۆ ئێران
6كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
5كاتژمێر لهمهوپێش -
رۆژنامەیەکی ئەمریکی: ترەمپ مەیلی توندتر کردنی هێرشەکان بۆ سەر ئێران هەیە
5كاتژمێر لهمهوپێش -
زەیدی پێشنیازێكی ترەمپی بۆ ئاگربەستێكى كاتيى برد بۆ ئێران
6كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا دابەزی
6كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
5كاتژمێر لهمهوپێش -
رۆژنامەیەکی ئەمریکی: ترەمپ مەیلی توندتر کردنی هێرشەکان بۆ سەر ئێران هەیە
5كاتژمێر لهمهوپێش -
زەیدی پێشنیازێكی ترەمپی بۆ ئاگربەستێكى كاتيى برد بۆ ئێران
6كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









