حکومەتی عێراق موچەی شەهیدانە بۆ ژمارەیەک لە قوربانیانی شەنگال دەبڕێتەوە

SNN
لە کۆی ئەو دانیشتوانەی گوندی کۆجۆی شەنگال کە لە ساڵی 2014دا کۆمەڵکوژکران، تەنها ناسنامەی 104 کەسیان ئاشکراکراوە و حکومەتی عێراقیش بە فەرمی وەک شەهید ناسیونی و دەست بە پێدانی موچە بە کەسوکارەکەیان دەکرێت.
رۆژی شەممە تارق مەندەلاوی، بەڕێوەبەری گشتیی قوربانیانی تیرۆر سەربە فەرمانگەی شەھیدان لە حکوومەتی فیدراڵیی عێراق، لەگەڵ ژمارەیەک لە نوێنەرانی پارێزگای نەینەوا سەردانی گوندی کۆجۆی کرد و لە میانیدا لەگەڵ کەسوکاری قوربانیانی گوندەکە کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا سەبارەت بە دۆسیەی قوربانیانی گوندی کۆجۆ کە پێشتر ناسنامەی ئاشکراکراوە، گفتوگۆکرا.
ھەر لە میانی کۆبوونەوەکەدا، 104 کەس لە قوربانیانی گوندی کۆجۆ کە پێشتر ناسنامەکەیان ئاشکراکراوە لە لایەن فەرمانگەی شەھیدانی سەربە حکوومەتی فیدراڵیی بە شەھید ھەژمارکران و موچەی شەهیدانە بۆ کەسوکارەکەیان دەبڕدرێتەوە.
ساڵی 2014 رێکخراوی داعش ھەزار و 200 کەسی لە دانیشتوانی گوندی کۆجۆی رفاند و بە پێی ئامارە نافەرمییەکان، لەو ژمارەیە، 700 کەسیان کۆمەڵکوژ کراون کە تا ئێستا رووفاتی 246 قوربانی لە لایەن حکوومەتی فیدراڵییهوه بە ھەماھەنگیی لەگەڵ وەزارەتی کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوان دۆزراونەتەوە و رەوانەی پزیشکی دادی بەغدا کراون کە لەو ژمارەیە تەنیا 104 کەسیان ناسراونەتەوە.
هەواڵی زیاتر
-
شاندێکی باڵای نەوەی نوێ سەردانی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان دەکات
1كاتژمێر لهمهوپێش -
هەواڵێکی نوێ لەبارەی مووچە
2كاتژمێر لهمهوپێش -
کۆبوونەوە چارەنووسسازەکانی هەرێم و بەغدا دەستپێدەکەن
3كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
شاندێکی باڵای نەوەی نوێ سەردانی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان دەکات
1كاتژمێر لهمهوپێش -
هەواڵێکی نوێ لەبارەی مووچە
2كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









