
بەنزینخانە
SNN-عەلی حەمە سەعید
ئەندامێكی لیژنەی وزە و سامانە سروشتییەكان لە پەرلەمانی كوردستان ئاماژە بەوەدەكات لە چەند ڕۆژی داهاتوودا نرخی بەنزین دادەبەزێت و بڕەكەشی زیاد دەكرێت.
رێبوار بابكەیی، ئەندامی لیژنەی وەزە و سامانە سروشتییەكان لە پەرلەمانی كوردستان بە SNNی ڕاگەیاند: دوای هەوڵێكی زۆری ئەندامانی لیژنەی وزە و سامانە سروشتییەكان و گفتوگۆكردنمان لەگەڵ وەزیری سامانە سروشتیەكان، توانیمان بگەینە لێكتێگەیشتنی باش بۆ دووبارە هەرزانكردنەوەی نرخی بەنزین، بەجۆرێك بتوانین بەرهەمی ناوخۆیی زیاد بكەین و هەروەها باجیش لەسەر ئەو كۆمپانیایانە كەمبكەینەوە كە لە دەرەوە بەنزین هاوردە دەكەن.
ئاماژەی بەوەشكرد: وەزیری سامانەسروشتییەكان بە پێشنیارەكانی ئێمە ڕازیبووە، چ لە ڕووی كەمكردنەوەی باج لەسەر كۆمپانیاكانی هاوردەكردنی بەنزین لەدەرەوە و چ لە ڕووی بەرزكردنەوەی ئاستی بەرهەمی ناوخۆیی، بەجۆرێك بەرهەمی ناوخۆیی بەنزین بۆ سێ ملیۆن لیتر بەنزینی ڕۆژانە بەرز بكەینەوە و هاوكات بە هاوردەكردنی دوو ملیۆن لیتری دیكە پێداویستی ڕۆژانەی هاووڵاتیان پڕدەبێتەوە كە دەكاتە پێنج ملیۆن لیتر بەنزینی ڕۆژانە.
ئەو ئەندامەی لیژنەی وزە و سامانە سروشتییەكان ئەوەشی خستەڕوو، لە ئێستادا ناتوانین بە دیاریكراوی نرخی بەنزین دیاری بكەین و بڵێن نرخی بەنزین بۆ 600 دینار یان هەر نرخێكی دیكە دادەبەزێت، بەڵام دڵنیایی دەدەینە هاووڵاتیان كە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا نرخی بەنزین دادەبزێت و نرخەكەشی جێگیر دەكرێت ئەوەش بە خستنەبواری ئەو پلانەی كە ئێمە ئاراستەی وەزارەتی نەوت و سامانە سروشتییەكانمان كردووە.
بانکی ناوەندی: یەدەگی دراو گەیشتووەتەوە 80 ملیار دۆلار و هێنانی دۆلاری کاش ئاسایی بووەتەوە
تشرینی یهكهم 25, 2026
هەواڵی زیاتر
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
11كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
11كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش -
عێراقچی: گەرووی هورمز ناگەڕێتەوە بۆ پێش جەنگ و زیاتر لە 80 فڕۆکەی ئەمریکیمان تێکشکاندووە
تشرینی یهكهم 25, 2026
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
11كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
11كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









