
SNN
عەلی رەبیعی، وتەبێژی حکوومەتی ئێران، ئەوەی ئاشکرا کرد کە دەربارەی ئاڵوگۆڕکردنی بەندکراوەکان لەگەڵ ئەمریکا لە گفتوگۆدان.
عەلی رەبیعی لە میانی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییدا لە تاران، باسی لە ئەگەری ئاڵوگۆڕکردنی ئەو بەندکراوانەی هاووڵاتی ئێرانین و لە ئەمریکا یان هەر وڵاتێكی دیکە بە فەرمانی ئەمریکا بەندکراون، لەگەڵ ئەو هاووڵاتییە ئەمریکییانەی لە ئێران بەند کراون، کرد و وتی: “بە حکوومەتی پێشووی ئەمریکا-مان راگەیاندبوو کە ئێمە ئامادەین ئەم کارە ئەنجام بدەین، بەڵام ئەوان دانیشتن لەسەر مێزی گفتوگۆیان رەتکردەوە و سووربوون لەسەر بە بارمتە هێشتنەوەی ئێرانییەکان”.
وتەبێژی حکوومەتی ئێران تیشکیشی خستە سەر ئەوەی کە هەڵوێستی جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا، دەربارەی ئەم بابەتە ئەرێنییە و وتی: “دانوستانەکان دەربارەی ئەم پرسە بەردەوامن. ئەگەر دانوستانەکان بگەنە ئەنجام و بەندکراوە ئێرانییەکان ئازاد بکرێن، ئەوا لە چەند رۆژی داهاتوودا زانیاری دەربارەی ئەم بابەتە دەخرێتەڕوو”.
لە ئەمریکا ژمارەیەک هاووڵاتی ئێرانی بەتۆمەتی پێشێلکردنی سزاکانی سەر وڵاتەکەیان زیندانیکراون، پێشتریش لەنێوان هەردوو وڵاتدا ئاڵوگۆڕکردنی بەندکراوان ئەنجامدراوە کە دوایین جار لە حوزەیرانی 2020دا بوو کە ئێران سەربازێکی پێشووی ئەمریکا-ی لە بەرامبەر زانایەکی ئێرانی ئازاد کرد کە لە ئەمریکا زیندانی کرابوو.
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
11كاتژمێر لهمهوپێشسێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
12كاتژمێر لهمهوپێشئۆباما بۆ ترەمپ: جەنگی ئێران ناپێویست بوو و زەرەری گەورەی بە ئەمریکا گەیاندووە
تشرینی یهكهم 25, 2026
هەواڵی زیاتر
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
11كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
12كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش -
عێراقچی: گەرووی هورمز ناگەڕێتەوە بۆ پێش جەنگ و زیاتر لە 80 فڕۆکەی ئەمریکیمان تێکشکاندووە
تشرینی یهكهم 25, 2026
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
11كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
12كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









