ئومێد ئەحمەد ” پێدانی کارەبا بە کەرتی تایبەت مانای ئەوە نییە نرخەکەی زیادبکات”

ئومێد ئەحمەد، وتەبێژی وەزارەتی كارەبای حكومەتی هەرێم
SNN-عەلی حەمە سەعید
پێدانی كارەبای هەرێم بە كۆمپانیا و كەرتی تایبەت لەلایەن وەزارەتی كارەباری حكومەتی هەرێمەوە یەكلایی بووەتەوە و لە مانگی داهاتووەوە كارەبای هەرێم دەدرێتە كەرتی تایبەت، وتەبێژی وەزارەتەكەش ئاماژە بەوە دەكات نرخی كارەبا لەسەر هاووڵاتیان زیادناكرێت و هاوكات لە %70 كارمەندانی وەزارەتی كارەبا دەخرێنە سەر ئەو كۆمپانیا تایبەتەو مووچە و خانەنشینیشیان هەر لەسەر كۆمپانیاكە دەبێت.
ئومێد ئەحمەد، وتەبێژی وەزارەتی كارەبای حكومەتی هەرێم بە SNNی ڕاگەیاند: لە ئێستادا لە%84 كارەبای هەرێم لە لایەن كەرتی تایبەتەوە بەرهەم دەهێنرێت و %16 لە لایەن كەرتی گشتییەوە بەرهەم دێت، بۆیە دابەشكردنی كارەبا بەرەو كەرتی تایبەت دەڕوات و چاوەڕوان دەكرێت لەم مانگەدا بڕیاری كۆتایی لەبارەوە بدرێت، دڵنایش دەدەین هاووڵاتیان كە هیچ گۆڕانكارییەك لە نرخی كرێی كارەبادا ناكرێت و نرخەكان لەسەر هاووڵاتیان زیاد ناكرێن.
ئاماژەی بەوەشكرد، پێدانی كارەبا بە كەرتی تایبەت لە بەڵكو لە بەرژەوەندیی حكومەتی هەرێم دایە، چونكە لە 44% كارەبای هەرێم بە فیڕۆدەچێت، بە تێپەڕبوونی كات ئەم بڕە زیاتر دەبێت، هاوكات لە ساڵی 2014 تا ئێستا هیچ كارمەندێك دانەمەزراوە و هەندێكیشیان مۆڵەتیان وەرگرتووە، نزیكەی حەوت ساڵە ئەم بۆشاییە پڕ نەكراوەتەوە بۆیە بە پێدانی كارەبا بە كەرتی تایبەت، بە فیڕۆدانی كارەبا كەمتر دەبێت و كاتژمێرەكانی پێدانی كارەباش زیاتر دەبێت.
وتەبێژەكەی وەزارەتی كارەبای حكومەتی هەرێم ئەوەشی ڕوونكردەوە، لە كاتی پێدانی كارەبا بە كەرتی تایبەت ئەوا لە %70 فەرمانبەرانی كۆمپانیاكانی كەرتی تایبەت لە فەرمانبەرانی وەزارەتی كارەبا پێك دێن، بەجۆرێك ئەو فەرمانبەرانەی كە ئێستا لە بەشەكانی چاككردنەوە، هەمان كار دەكەن و مووچەكانیان بە پاراستنی مافی (ترفیع و علاوە) و خانەنشینی لە لایەن كۆمپانیاوە دەدرێت، لەگەڵ ئەوەشدا وەزارەتی كارەبا دوو هەزا و 700 كارمەندی گرێبەستی هەیە كە مووچەكانیان 350 هەزار دینارە، بەڵام كاتێك دەخرێنە سەر كۆمپانیا ئەوا مووچەكانیان بۆ 500 هەزار دینار زیاد دەكات، هاوكات دوای پێدانی بەشی دابەشكردنی كارەبا بە كەرتی تایبەت، وەزارەتی كارەبا لەسەر كار و چالاكییەكانی وەك جێبەجێكردنی پرۆژەكان و چاودێری و بەداواچوونی كۆمپانیاكانی كەرتی تایبەت بۆ پاراستنی بەرژەوەندیی هاووڵاتیان بەردەوام دەبێت.
بانکی ناوەندی: یەدەگی دراو گەیشتووەتەوە 80 ملیار دۆلار و هێنانی دۆلاری کاش ئاسایی بووەتەوە
تشرینی یهكهم 25, 2026
هەواڵی زیاتر
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
11كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
11كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش -
عێراقچی: گەرووی هورمز ناگەڕێتەوە بۆ پێش جەنگ و زیاتر لە 80 فڕۆکەی ئەمریکیمان تێکشکاندووە
تشرینی یهكهم 25, 2026
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
11كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
11كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









