
گەنمی جوتیاران
SNN-عەلی حەمە سەعید
بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی حكومەتی هەرێم ئاشكرایكرد، كە ئەمڕۆ حكومەتی عێراق بڕی پێنج ملیار دیناری ڕەوانەی هەرێمی كوردستان كرد ئەوەش وەک یەكەم بەشە پارەی ئەمساڵی گەنمی جوتیارانی هەرێمی كوردستان، هاوكات لە دوای پشووی جەژنی قوربانیش دەستبەدابەشكردنی پارە دەكرێت بەسەر جوتیاراندا.
نەوزاد شێخ كامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حكومەتی هەرێم بە SNNی ڕاگەیاند: “چەکی یەکەم بەشە پارەی گەنمی ئەمساڵی جوتیاران گەیشتە هەرێم، كە بڕەكەی بریتیە لە پێنج ملیار دینار و بە گوێرەی وەرگرتنی گەنمی جوتیاران لە پارێزگاكانی هەرێم بڕی هەر پارێزگایەك دیاریكراوە”.
ئاماژەی بەوەشكرد، “لەو پێنج ملیار دینارە، بڕی ملیارێك و 500 ملیۆن دیناری بۆ پارێزگای هەولێر و بڕی دوو ملیارو 500 ملیۆن دیناری بۆ پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و هاوكات بڕی یەك ملیار دیناریشی بۆ پارێزگای دهۆك تەرخانكراوە و لەدوای پشووی جەژنیش دەستدەكەین بە دابەشكردنی پارەكە بەسەر جوتیارانی هەرێمی كوردستان”.
ئەو بەڕێوەبەرە گشتییەی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی ئەوەشی خستەڕوو، “لە 23/6/2021 دەستمان بە پرۆسەی وەرگرتنی گەنمی جوتیارانی هەرێم كردووە و پرۆسەكەش تا چەند هەفتەیەكی دیكە بەردەوامی دەبێت و ئەمساڵ بڕی 375 هەزار تۆن گەنم لە جوتیارتنی هەرێم وەردەگرین، هاوكات تا ئێستا بڕی 307 ملیار دینار پارەی گەنمی جوتیاران بۆ ساڵەكانی 2014 و 2015 و 2016 لای حكومەتی عێراقی ماوەتەوە هێشتا دیار نییە كەی ئەو پارەیە خەرجدەكرێت”.
نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا دابەزی
4كاتژمێر لهمهوپێشبەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
تهمموز 23, 2026نرخی نەوت گەیشتە بەرزترین ئاستی یەک مانگی رابردووی خۆی
تهمموز 23, 2026
هەواڵی زیاتر
-
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
2كاتژمێر لهمهوپێش -
رۆژنامەیەکی ئەمریکی: ترەمپ مەیلی توندتر کردنی هێرشەکان بۆ سەر ئێران هەیە
3كاتژمێر لهمهوپێش -
زەیدی پێشنیازێكی ترەمپی بۆ ئاگربەستێكى كاتيى برد بۆ ئێران
3كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا دابەزی
4كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
2كاتژمێر لهمهوپێش -
رۆژنامەیەکی ئەمریکی: ترەمپ مەیلی توندتر کردنی هێرشەکان بۆ سەر ئێران هەیە
3كاتژمێر لهمهوپێش -
زەیدی پێشنیازێكی ترەمپی بۆ ئاگربەستێكى كاتيى برد بۆ ئێران
3كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









