راگەياندنی قەدە‌غەی هاتووچۆی تەواوەتی لە عێراق تاوتوێدەکرێت

قەدە‌غەی هاتووچۆ لە عێراق
SNN
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عێراق رایگەیاند: “ژماره‌ی توشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا بەراورد بە رۆژانی ڕابردوو، ڕووی لەهەڵکشانێکی مەترسیدار کردووە، هۆشداریشدا لە ئه‌گه‌ری سەپاندنی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆی ته‌واوه‌تی، ئه‌گه‌ر دۆخه‌كه به‌م شێوه‌ی ئێستا به‌رده‌وام بێت“.
وەزارەتەکە (14ی تەموزی 2021) له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویکردەوە: “لەماوەی رابردوودا بە بەردەوامی هاووڵاتیانمان ئاگادارکردووەتەوە لە مەترسی شەپۆلی سێهەمی ڤایرۆسی کۆرۆنا و داوامان لێکردوون رێکارەکانی خۆپارێزی لە پەتاکە بەهەند وەربگرن و په‌له بكه‌ن له‌به‌كارهێنانی ڤاكسین”.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە: “داوا له‌سه‌رجه‌م چین و توێژه‌كان و ناوه‌نده كۆمه‌ڵایه‌تی و رۆشنبیری و ئه‌كادیمیه‌كان ده‌كه‌ين، هانی هاووڵاتیان بده‌ن پابه‌ندبن به رێكاره‌كانی خۆپارێزی، داواش له وه‌زاره‌ت و دامه‌زراوه حكومی و تایبه‌ته‌كان ده‌كەين، به‌دواداچون بكه‌ن بۆ پابه‌ندكردنی كارمه‌نده‌كانیان، هه‌روه‌ها پێویسته له‌سه‌ر ناوه‌نده ئاینیه‌كانیش، هاووڵاتیان هان بده‌ن له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی رێكاره‌كانی خۆپارێزی”.
ئەوەش خراوەتەڕوو: “پێدەچێت ژماره‌یه‌ك بڕیاری قورس بدەین بۆ رێگرتن لە هەڵکشانی زیاتری توشبووانی نەخۆشییەکە، ئه‌گه‌ر هاتوو چەماوەی توشبوون به‌و شێوه‌ی ئێستا روو لە بەرزی بکات، یه‌كێك لەو راسپاردە و بڕیارانەی کەپێشنیار کراوە، سەپاندنی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆی ته‌واوه‌تی و داخستنی ده‌روازه سنورییه‌كانه”.
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
14كاتژمێر لهمهوپێشعێراقچی: گەرووی هورمز ناگەڕێتەوە بۆ پێش جەنگ و زیاتر لە 80 فڕۆکەی ئەمریکیمان تێکشکاندووە
تشرینی یه‌كه‌م 25, 2026
هەواڵی زیاتر
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
13كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
14كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
14كاتژمێر لهمهوپێش -
عێراقچی: گەرووی هورمز ناگەڕێتەوە بۆ پێش جەنگ و زیاتر لە 80 فڕۆکەی ئەمریکیمان تێکشکاندووە
تشرینی یه‌كه‌م 25, 2026
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
13كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
14كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
14كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









