قەیرانی خۆراک و دەرمان و کارەبا بەرۆکی لوبنانی گرتووە

SNN
چاودێران و رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان هۆشداری لەبارەی رەوشی لوبنان دەدەن کە رووبەڕووی قەیرانێکی ئابووری سەخت بووەتەوە، شکستهێنان لە پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتیش چارەنووسی سیاسی و مرۆیی وڵاتەکەی بەرەو ئاقارێکی نادیار بردووە.
گۆڤاری تایمزی ئەمریکی لە راپۆرتێکیدا نوسیویەتی “لوبنان لەسەرخۆ دادەڕمێت و هاووڵاتیانی وڵاتەکە هەرچییان پێبکرێت بۆ مانەوە لە ژیان دەیکەن”.
رێکخراوی ناحکومی کەیر-ی سویسریش رایگەیاندووە “لوبنان تووشی قەیرانێکی ئابووری سەخت بووە و داهاتی تاک بۆ 29 دۆلار لە مانگێکدا کەمبووەتەوە، ئەمە خراپترین رەوشی مرۆییە کە رێکخراوەکە بینیبێتی، دەستکەوتنی پێداویستییە سەرەتاییەکانی وەک خۆران و دەرمان و شوێنی نیشتەجێبوون تادێت سەختتر دەبێت، بەشێک لە هاووڵاتیان بیر لەوەدەکەنەوە منداڵەکانیان لە خوێندن دەربهێنن”.
ئەو رێکخراوە سویسریە رایگەیاندووە کە وڵاتەکە دووچاری کەمی پزیشک بووەتەوە لەکاتێکدا کە ژمارەیەکی زۆر لە پزیشکانی لوبنان بەهۆی خراپی رەوشی داراییەوە لە وڵاتەکە هەڵاتوون.
بەگوێرەی بەدواداچوونەکانی کەیر، زیاتر لە نیوەی هاووڵاتیانی لوبنان ئێستا لەژێر هێڵی هەژارییەوە دەژین.
قەیرانێکی دیکەش کەمبوونەوەی کاتژمێرەکانی کارەبایە لە وڵاتەکەدا بەجۆرێک لە رۆژانە کاتژمێرەکانی کارەبا بۆ کەمتر لە چوار کاتژمێر کەمیکردووە.
ئەمریکا یەکێکە لەو وڵاتانەی کە هۆشداری لە رەوشی ئەو وڵاتە داوە، پێنتاگۆن لە دوایین راگەیەندراویدا دەڵێت “حزبوڵا سەرکەوتووبوو لەوەی لوبنان بە لاوازی بهێڵێتەوە، مەترسی هەیە قەیرانی ئابووری رەوشی ئەمنی وڵاتەکە تێکبدات”.
لەبارەی ئەو خۆپیشاندانانەی کە لە لوبنان بەڕێوەدەچن دژ بەو رەوشە ئابووریەی کە بەڕێوەدەچێت و بەهۆیەوە دوێنێ زیاتر لە 20 خۆپیشاندەر و پێنج سەرباز برینداربوون، پێنتاگۆن هۆشداریدایە هێزە ئەمنییەکانی وڵاتەکە کە رووبەڕووی خۆپیشاندەران نەبنەوە و زیان بە هاووڵاتیانی بێتاوان نەگەیەنن.
وەزارەتی دەرەوەی فەڕەنساش وتی “سەرکردەکانی لوبنان چەندین مانگە بەمەبەست وڵاتەکە بەرەو پاشەکشە دەبەن، تەنانەت لەم کاتەشدا کە لوبنان لەناو قەیرانی ئابووری و کۆمەڵاییەتیدا نقومبووە”.
فەڕەنسا داوایکردووە لە چواری ئاب کۆنگرەیەکی نێودەوڵەتی لەبارەی رەوشی لوبنان بەڕێوەبچێت کە نەتەوەیەکگرتووەکان بەشداری تیادا بکات.
بەردەوامی قەیرانەکانی لوبنان لەکاتێکدایە، چەند رۆژێک لەمەوبەر سەعد حەریری سەرۆکوەزیرانی راسپێردراوی لوبنان لە پێکهێنانی حکومەت پاشەکشەیکردوو و رایگەیاند، لەگەڵ میشێل عەون سەرۆکی وڵاتەکە ناگەنە رێککەوتن.
تۆم باراک: کۆنترۆڵکردنی چەک لە عێراق دەستپێکی قۆناغێکی نوێیە لە مێژووی وڵاتەکەدا
23كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
23كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









