وۆڵستریت: ئێران تا سێ ساڵی تر کڵاوەی ئەتۆمی لەسەر موشەکەکانی دادەنێت

SNN
رۆژنامەی وۆڵستریت جورناڵی ئەمریکی بڵاویکردەوە: “ئێران دەتوانێت تا سێ ساڵی دیکە کڵاوەی ئەتۆمی لەسەر موشەکە دوورهاوێژەکانی دابنێت”.
بەپێی راپۆرتێکی رۆژنامەکە، بەهۆی درێژەکێشانی دانوستانەکانی ڤییەننا بۆ بەگەڕخستنەوەی رێککەوتنی ئەتۆمی، وڵاتانی ئەوروپی نیگەرانن لەوەی بەرنامەی ئەتۆمی ئێران زیاتر پێشبکەوێت و ئەو وڵاتە بەرێژەیەکی بەرزتر یۆرانیۆم بپیتێنێت.
ئاشکراشی کردووە، لایەنە ئەوروپیەکان لە دانوستانەکانی ڤییەنادا پێشنیازیان کردووە ئێران سەرجەم ئامێرە پێشکەوتووەکانی پیتاندنی یۆرانیۆم بگەڕێنێتەوە بۆ کۆگاکان و ژێرخانی تەکنیکی بۆ دانانەوەی ئەو ئامێرانە لەناوببرێت، بەڵام حکومەتی تاران ئەو پێشنیازەی رەتکردوەتەوە.
وۆڵستریت جورناڵ ئەوەشی خستوەتەڕوو، ئەگەر رێککەوتنی ئەتۆمیش بەگەڕبخرێتەوە، ئێران دەتوانێت لە ماوەی ساڵێکدا بگاتە خاڵی بێ گەڕانەوەی هەنگاونان بەرەو دروستکردنی چەکی ئەتۆمی و لە سێ ساڵدا دەتوانێت کڵاوەی ئەتۆمی لەسەر موشەکە دوورهاوێژەکانی جێگیر بکات.
هەروەک ئاماژەی بەوەشداوە، کە لەئەگەری نەگەیشتن بە رێککەوتن، ئێران بە ماوەیەکی کەمتر دەتوانێت بگاتە خاڵی بێگەڕانەوە.
ئەمەش لە کاتێکدایە بەرپرسانی تاران بەردەوام جەخت لە ئاشتیانە بوونی بەرنامە ئەتۆمیەکەیان دەکەنەوە و دەڵێن، ئامانج لەو بەرنامەیە ئەوەی وزەی ئەتۆم لەبواری بەرهەمهێنانی کارەبا و پزیشکیدا کەڵکی لێوەربگیرێت.
تائێستا شەش خولی دانوستان بۆ بەگەڕخستنەوەی رێککەوتنی ئەتۆمی لە ڤییەننای پایتەختی نەمسا بەڕێوەچووە و ئامانج لەو دانوستانانەش گەڕانەوەی ئەمریکا بۆ رێککەوتنی ئەتۆمی و پابەبەندککردنەوەی ئێرانە بەو رێککەوتنە.
ساڵی 2015 ئێران و وڵاتانی کۆمەڵەی پێنج کۆ یەک رێککەوتنی ئەتۆمیان واژۆکرد، کەلەبەرامبەر هەڵگرتنی بەشیک لە سزا نێودەوڵەتیەکان، چالاکیە ئەتۆمییەکانی ئێرانی سنوردار دەکرد.
ساڵی 2018 ئەمریکا بە سەرۆکایەتی دۆناڵد ترەمپ لەو رێککەوتنە کشایەوە و سزاکانی بەسەر ئێراندا سەپاندەوە، لەبەرامبەریشدا تاران پابەندبوونەکانی بەو رێککەوتنە هەڵپەسارد.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
23كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









