پەرلەمانتارێک: ژمارەیەک فراکسیۆن لە هەوڵی دواخستنی هەڵبژاردندان

0
691

SNN-عەلی حەمە سەعید

پەرلەمانتارێکی عێراق ئاشکرایدەکات ژمارەیەک فراکسیۆن لە هەوڵی دواخستنی هەڵبژاردندان و کشانەوەی رەوتی سەدریش بە پاساو دادەنێن.

مەیادە نەجار، ئەندامی پەرلەمانتاری عێراق لە فراكسیۆنی پارتی لە لێدوانێکیدا بۆ SNN باسی لە هەوڵی بەشێک لە کوتلە سیاسییەکان و فراکسیۆنەکانی پەرلەمان کرد بۆ دواخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە بڕیارە 10ی تشرینی یەکەم بەڕێوەبچێت، وتی: “ئەو فراکسیۆنانەی کە هەوڵی دواخستنی هەڵبژاردن دەدەن، دڵنیانین لەوەی کە کورسییەکانیان دەهێننەوە یاخود نا”.

ئەو پەرلەمانتارەی پارتی ئەوەشی ڕوونكردەوە، هەركەسە و لێكدانەوەی تایبەت دەكات بۆ دۆخی ئێستای عێراق و کاتێک بزانێت لەبەرژەوەندی خۆی نییە بەشداری ناكات لە هەڵبژاردنەكان بۆیە هەندێك لە كوتلەكانیش بەشداری نەكردنی سەدرییەكانیان كردووەتە بیانوو بە ئەوەی لە هەڵبژاردنەكان بەشداری نەكەن و پرۆسەی هەڵبژاردن پەكی بكەوێت دیارە ئەو لایەنانەش ئەوانەن كە بەرژەوەندییان لەگەڵ ئەنجامدانی هەڵبژاردنەكاندا نییە.

مەیادە نەجار جەختی لەوەشكردەوە، كوتلەی سەدرییەكان لە هەڵبژاردنەكانی 2018 توانیان 46 كورسی پەرلەمانی بەدەست بهێنن ببنە گەورەترین كوتلەی پەرلەمانی، پرسیارەكە ئەوەیە ئایا سەدرییەكان چیان كردووە كە خەڵك جارێكی دیكە متمانەیان پێبداتەوە، بۆیە بە بڕوای من بڕیارەكەی سەدر بڕیاری كۆتاییەو پاشگەزبوونەوەی نییە.

هەر لەبارەی کشانەوەی رەوتی سەدرەوە ئاماژەی بەوەكرد: لە ئێستادا میلیشیاكان لە ناوچەی سەوز و دەوروبەری نمایشی سەربازی ئەنجام دەدەن و هێرش دەكەنە سەرهاووڵاتیان و خەڵك تیرۆردەكەن و نەخۆشخانەكان دەسوتێندرێن، تائێستاش بكەرانی ئەم كردەوانە دەستگیرنەكراون، بۆیە (موقتەدا سەدر)یش پاش لێكۆڵینەوە لە بارودۆخەكە ئەو بڕیارەیداوە كە هەڵبژاردن هیچ لەدۆخی عێراقییەكان ناگۆڕێت و واباشتر بكشێتەوە.

بڕیارە لە 10ی تشرینی یەکەم هەڵبژاردن بەڕێوەبچێت، ئەگەرچی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق و مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق جەختیان لەوەکردووەتەوە کە هەڵبژاردن لە وادەی خۆیدا بەڕێوەبچێت، هەوڵێک هەیە بۆ دواخستنی هەڵبژارد بۆ بەهاری ساڵی داهاتوو.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this