
S-500
SNN
روسیا بە سەرکەوتوویی سیستەمی بەرگریی مووشەکی (S-500)ی دژە فڕۆکەکانی تاقیکردەوە، بەمەش سوپای ئەو وڵاتە بووە خاوەن بەهێزترین سیستمیی بەرگریی ئاسمانی لە جیهاندا.
وەزارەتی بەرگریی روسیا رايگەياند: “خێرایی موشەکەکە نزیکەی 7 جار لە خێرایی دەنگ زیاترە و توانی ئامانجی خۆی بەدووری زیاتر لە 350 کیلۆمەتر بپێکێت”.
بەگوێرەی هەندێ سەرچاوەی سەربازی، سیستەمی بەرگریی (500-S) تاوەکو ئێستا لەسەر ئاستی جیهان بەهێزترین و پێشکەوتووترینە و تاکە سیستەمە لە جیهان، کە خێراییەکەی هێندە لە خێرایی دەنگ زیاتر بێت.
سیستەمی بەرگری موشەکی (S-500) قۆناغی دوای هەردوو سیستەمی بەرگریی مووشەکی (S-300) و (S-400)ە، تاوەکو ئێستا بە بەهێزترین سیستەمی بەرگریی ئاسمانی دژ بە موشەکی فڕۆکە جەنگییەکان لە جیهان دادەنرێت، توانای خستنەخوارەوەی بەهێزترین فڕۆکە جەنگییەکانی جیهانی هەیە، کە ئەویش فڕۆکەی ئێف-35ی ئەمریکییە، ئەوە جگە لە توانای تێکشکاندنی موشەکە بالیستییە دوور مەوداکان.
بە تاقیکردنەوەی (S-500) لەگەڵ سیستەمی بەرگری (S-400) دەبنە سیستەمی سەرەکی بەرگریی روسیا و کار بە سیستەمی (S-300) ناکرێت.
سیستەمی (S-300) لە ساڵی 1978وە تاوەکو ئێستا خراوەتەکار، سیستەمی (S-400)یش لە ساڵی 2007وە خراوەتەکار.
رۆژنامەیەکی ئەمریکی: ترەمپ مەیلی توندتر کردنی هێرشەکان بۆ سەر ئێران هەیە
9كاتژمێر لهمهوپێشبڕیاری ئەمریکا بۆ جەنگی دژی ئێران بەکوێ دەگات؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
نرخی ئەمپێری کارەبای موەلیدە دیاریکرا
3 خولهك لهمهوپێش -
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
9كاتژمێر لهمهوپێش -
رۆژنامەیەکی ئەمریکی: ترەمپ مەیلی توندتر کردنی هێرشەکان بۆ سەر ئێران هەیە
9كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی ئەمپێری کارەبای موەلیدە دیاریکرا
3 خولهك لهمهوپێش -
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
9كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021








