راوێژکاری کازمی: هەوڵەکانی جێبەجێکردنی رێککەوتنی عێراق و چين دەستيپێکردووە

واژۆکردنی رێککەوتنی عێراق و چين لە ساڵی 2019
SNN
راوێژکاری ئابووریی و دارایی سەرۆکوەزیرانی عێراق، زانیاریی نوێ لەبارەی رێککەوتنی عێراق و چین ئاشکرادەکات و دەڵێت “لە ئاستی باڵای حکومەتی عێراقیدا هەوڵەکان دەستیانپێکردووە بۆ ئەوەی لە چوارچێوەی رێککەوتنەکەدا باشترین پرۆژە جێبەجێبکرێت“.
مەزهەر محەممەد ساڵح، راوێژکاری ئابووریی و دارایی سەرۆکوەزیرانی عێراق بە میدیای فەرمی عێراقی رایگەیاند: “عێراق بە قۆناخ لەنێوان ساڵانی 2018 و 2019 رێککەوتنی هاوکاری لەگەڵ چین واژۆکردووە، کە هاوپێچی حیسابی و نەوتی لەگەڵە، رێککەوتنەکە بەوە دەستپێدەکات، هەردوو وڵات بە هاوبەشی پارە تەرخان بکەن بۆ جێبەجێکردنی پرۆژەکانی ژێرخان لە عێراقدا”.
راشيگەياندووە: “پرۆژەکە بنیادنراوە لەسەر ئەوەی عێراق رۆژانە 100 هەزار بەرمیل نەوت هەناردەی چین بکات و داهاتەکەی بۆ جێبەجێکردنی پرۆژەکان بێت، کە لەلایەن کۆمپانیا چنییە رەسەنەکانەوە جێبەجێبکرێن. ئێستا پارەکە دەچێتە سەر ئەو هەژمارە بانکییەی کە بۆ ئەو رێککەتنە دروستکراوە. حکومەتی عێراقیش لە هەوڵدایە لەسەر ئاستی باڵا باشترین پرۆژە دیاری بکات”.
راوێژکاری ئابووریی و دارایی سەرۆکوەزیرانی عێراق باسی لەوەشکردووە: “رێککەوتنی عێراق و چین ساڵی 2020 جێبەجێنەکرا، لەبەر نەبوونی یاسای بودجە، هەروەها، داخرانی چین بە رووی جیهاندا و کشانەوەی کۆمپانیا چنییەکان بەهۆی پەتای کۆرۆنا. بەڵام بودجەی ساڵی 2021 بە روون و ئەرێنی ئاماژەی بە رێککەوتن کردووە، پارەی بۆ تەرخانکردووە، جا بەشێوەی قەرز، یاخود جێبەجێکردنی پرۆژەکان بەپێی داواکاری حکومەت”.
ئەو راوێژکارەی کازمی ئاماژە بەوەدەکات: “رێککەوتنەکە بە هەندێ کاری سادە دەستیپێکردووە، بەڵام دەوڵەت بە چڕی ئەو پرۆژانە دیاری دەکات کە پرۆژەی گرنگ و زیندوون؛ لەوانە: دروستکردنی قوتابخانە، پرۆژەکانی ئاوی خواردنەوە، پترۆکیمیایی”.
رێكکهوتنه بۆ ماوهی 20 ساڵ بهبێ سهپاندنی مهرجی قورس لهنێوان ههردوولا بهردهوام دهبێت، لهكاتی دروستبونی گرفت و تێكچوونی كهشی پهیوهندییهكان دەستهی باڵای نێودهوڵهتی نێوهندگیری دهكات.
زەیدی پێشنیازێكی ترەمپی بۆ ئاگربەستێكى كاتيى برد بۆ ئێران
4كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
4كاتژمێر لهمهوپێش -
رۆژنامەیەکی ئەمریکی: ترەمپ مەیلی توندتر کردنی هێرشەکان بۆ سەر ئێران هەیە
4كاتژمێر لهمهوپێش -
زەیدی پێشنیازێكی ترەمپی بۆ ئاگربەستێكى كاتيى برد بۆ ئێران
4كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا دابەزی
5كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
4كاتژمێر لهمهوپێش -
رۆژنامەیەکی ئەمریکی: ترەمپ مەیلی توندتر کردنی هێرشەکان بۆ سەر ئێران هەیە
4كاتژمێر لهمهوپێش -
زەیدی پێشنیازێكی ترەمپی بۆ ئاگربەستێكى كاتيى برد بۆ ئێران
4كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









