دووایین زانیاری لەبارەی دابەشکردنی مووچە و دەستکاریکردنی لێبڕین دەخرێتەڕوو

مووچە و وەزارەتی دارایی و ئابووری
SNN-عەلی حەمەسەعید
ئەگەرچی حكومەتی هەرێم و ئەنجومەنی وەزیران بڕیاریاریانداوە كە لە هەمو 25ی مانگێك دەستبەدابەشكردنی مووچە بكەن، بەڵام بەهۆی ئەوەی دەبێت كۆبوونەوەی تایبەت بكرێت لەبارەی شێوازی خەرجكردنی 200 ملیاردینارەكەی بەغدا و كەمكردنەوەی لێبڕینی مووچە، ئەوا مووچەی ئەم مانگە لە 25 دابەشناكرێت، بەڵام لێبڕینی مووچە كەمدەكرێتەوە.
بەگوێرەی ئە زانیارانەی كە لەبەرپرسێكی باڵای وەزارەتی دارایی بە SNNدراون، “بەهۆی گەیشتنی 200 ملیاردینار لە بەغداوە بۆ هەرێمی كوردستان و هەروەها بەهۆی زیاد بوونی داهاتی فرۆشتنی نەوت و داهاتی ناوخۆ و خاڵە سنورییەكان، هیچ بیانوویەك نەماوە بە بەردەوامیدان بە لێبڕینی مووچە بەهەر ڕێژەیەك بێت چونكە لە ئێستادا پارەی پێویست بۆ دابەشكردنی مووچەی ئەم مانگە بە بێ هیچ لێبڕینێت لەبەردستدایە.”
ئاماژەی بەوەشكرد: “بەهۆی ئەوەی پێشتر بڕیاری لێبڕینی مووچە لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە دەرچووە، دەبێت هەر ئەوانیش بە بڕیارێك كۆتایی بە لێبڕینی مووچە بهێنن یان ڕێژەكەی لە %21 وە كەمبكەنەوە، بۆیە بەهۆی پشووی جەژنی قوربانەوە ئەنجومەنی وەزیران لە 25/7 كۆدەبێتەوە و بڕیاردەدات پاشان لە ڕۆژانی داهاتوو دەستبەدابەشكردنی مووچە دەكرێت كە پێدەچێت ڕۆژێك یان دوو ڕۆژ لە وادەی خۆی دوابكەوێت”.
ئەو بەرپرسەی وەزارەتی دارایی ئەوەشی ڕوونكردەوە، “چەند رۆژێكە وەزارەتی دارایی سەرقاڵی ناردنی پارەیە بۆ بانكەكان هاوكات لەئەگەری بەردەوامبونی ناردنی پارە لەلایەن بەغداوە ئەوا لێبڕینی موچە یا نامێنێت یاخود كەمدەكرێتەوە بۆ خوار لە %5 كە ئەوەش ڕێژەیەكی كەمە”.
هەواڵی زیاتر
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
22كاتژمێر لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
22كاتژمێر لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
24كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
22كاتژمێر لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
22كاتژمێر لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
24كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









