
SNN
بریکاری وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا هۆشداری دەداتە تورکیا لەبارەی هەوڵەکانی بۆ داخستنی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە)، دەشڵێت، واشنتن بەردەوام دەبێت لە پشتگیرییەکانی بۆ هێزە کوردییەکانی سوریا.
ڤیکتۆریا نۆڵەند، بریکاری وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بۆ کاروباری سیاسی لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئەنجومەنی پیرانی وڵاتەکەی رایەگەیاند: “زۆر بە ڕوونی نیگەرانیـیەکانی خۆمان دەربڕیوە بۆ دەستەڵاتدارانی تورکیا سەبارەت بە قەدەغەکردنی حزبە سیاسیەکان”.
وتیشی: “پێموایە کە ئەو پشتگیریـیەی ئەندامانی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئەنجومەنی پیران و ئەنجومەنی نوێنەران بە گشتی دەریانبڕیوە بۆ ئەندامانی هەدەپە زۆر جیگای پێشوازییە”.
بریکاری وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا جەختیشی کردەوە: ” هەدەپە نوێنەرایەتی چینێکی فراوانی هاووڵاتیانی تورکیا دەکات و قەدەغەکردنی نوێنەرانی ئەو چینە پرسیار دروست دەکات لەسەر پاک و بێگەری هەڵبژاردنەکان. بۆیە لە داهاتوودا بەردەوام دەبین لە ئاماژەکردن بەم بابەتە”.
سەبارەت بە هێزە کوردیـیەکان لە سوریا، ئەو بەرپرسە ئەمەریکایـیە جەختیکردەوە لە بەردەوامی پشتگیری بۆ هێزە شەڕکەرەکان بە سەرۆکایەتی یەپەگە و ڕایگەیاند، “ئێمە پێمانوایە کە هێزەکانی سوریای دیموکرات سەنگ و قورسایی خۆیان بەزیادەوە سەلماندووە لە بارودۆخی ئاسایش لە سوریا و لە شەڕی دژ بە داعش.”
لەماوەی شەش ساڵی رابردوودا تورکیا فشارەکانی لەسەر پارتی دیموکراتی گەلان چڕکردوەتەوە و بەهەزاران ئەندام، لایەنگر و سەرکردەی ئەو حزبەی دەستگیرکردووە و لەئێستاشدا دۆسیەی داخستنی هەدەپە باکوری کوردستان لە دادگای باڵای تورکیایە.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









