رێکخراوە ژینگەییەکان لە پێدانی نەمامگە حکومییەکان بە کەرتی تایبەت نیگەرانن

نەمامگەی سەرچنار
SNN
رێکخراوێکی ژینگەیی نیگەرانی نیشاندا لە پێدانی نەمامگە حکومییەکان بە کەرتی تایبەت و رایگەیاند “ئەمە دەبێتە هۆی لەناوچوونی بەشێک لە نەمامگەکان”.
پارتی سەوزی کوردستان کە رێکخراوێکی ژینگەییە، ئەمڕۆ لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا ئەوەی خستەڕوو: “لەگەڵ رێکخراوەکانی ژینگەدا دژی ئەو بڕیارە دەوەستینەوە، لە هەولێر پێنج نەمامگ و لە سلێمانی شەش نەمامگ، لە دهۆک چوار نەمامگ، لە هەریەک لە هەڵەبجە و گەرمیان یەک نەمامگ هەیە کە حکومین و دەخرێنەسەر کەرتی تایبەت”.
ئەو پارتە باسی لەوەکرد کە نەمامگەکان لە رابردوودا شوێنی بەرهەمهێنانی ملیۆنان نەمام بوون، وەک نەمامگەی سەرچنار کە لە ساڵێکدا ملیۆنێک و ٧٠٠ هەزار نەمامی بەرهەمهێناوە، بە نرخێکی هەرزان فرۆشتوویانە، بڕیاری پێدانی بە کەرتی تایبەت زیانێکە کە حکومەت لە ژینگەی دەدات.
باسی لەوەشکرد کە ترسیان هەیە لە چەند ساڵی داهاتوودا زەوییەکانی ئەو نەمامگانە بفرۆشرێت.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









