“بەرهەم ساڵح دڵنیایی داوەتە جیهان کە هەڵبژاردن لە وادەی خۆیدا دەکرێت”

هەڵبژاردنی عێراق
SNN
لەبارەی ئەگەرەکانی دواخستنی هەڵبژاردنی عێراق کە هەندێک فراکسیۆن و لایەنی سیاسی لە بەغدا بەشێوەیەکی نافەرمی داویان کردووە، راوێژکارێکی سەرۆککۆماری عێراق دەڵێت “د.بەرهەم ساڵح سوورە لەسەر ئەوەی هەڵبژاردن لە وادەی خۆیدا ئەنجامبدرێت”.
ئیسماعیل حەدیدیلەلێدوانێکدا بۆ ئاژانسی هەواڵی فەرمیی عێراق ڕایگەیاند “بەرهەم ساڵح، سەرۆککۆمار، بەوردی چاودێریی دۆسییەی هەڵبژاردنەکان دەکات و سورە لەسەر ئەنجامدنی ئەو پرۆسەیە لەکاتی دیاریکراوی خوێدا, سەرۆککۆمار پێی وایە، هەڵبژاردنەکان یەکێکە لە ئەنجامەکانی خۆپیشاندانەکانی مانگی تشرینی 2019 و داواکاریی جەماوەرییە، بۆیە نابێت دوا بخرێت”.
حەدیدی وتوویەتی: “سەرۆکایەتی کۆماری دڵنیایی داوەتە وڵاتانی جیهان کە هەڵبژاردنەکان لە وادەی خۆیدا بەڕێوە دەچێت”.
ئاماژەی بەوەش کردووە “هەڵوەشاندنەوەی دەنگدانی دەرەوە گرنگ بوو بۆ ئەوەی پرۆسەی هەڵبژاردنەکان زیاتر پاک و بێگەرد بێت و دوور بێت لەدەستی ساختەکاریی، دواخستنی هەڵبژاردنەکە زیان بە دۆخی گشتیی عێراق دەگەیەنێت، کێشە و گرفتی زۆر بەدوای خوێدا دەخۆڵقێنێت و متمانەی نێوان هاووڵاتیان و حکومەت زیاتر بەرەو نەمان دەبات”.
لەدوای کشانەوەی موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر لە هەڵبژاردنەکە، لەناو پەرلەماندا هەوڵێک بۆ دواخستنی هەڵبژاردنەکە دروستبووە.
زەیدی پێشنیازێكی ترەمپی بۆ ئاگربەستێكى كاتيى برد بۆ ئێران
9كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
9كاتژمێر لهمهوپێش -
رۆژنامەیەکی ئەمریکی: ترەمپ مەیلی توندتر کردنی هێرشەکان بۆ سەر ئێران هەیە
9كاتژمێر لهمهوپێش -
زەیدی پێشنیازێكی ترەمپی بۆ ئاگربەستێكى كاتيى برد بۆ ئێران
9كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
9كاتژمێر لهمهوپێش -
رۆژنامەیەکی ئەمریکی: ترەمپ مەیلی توندتر کردنی هێرشەکان بۆ سەر ئێران هەیە
9كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









