
مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق
SNN
سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند: هەڵبژاردنی پێشوەختە دواناخرێت و بایکۆتی پرۆسەکەش خزمەت بە هیچ کەسێک ناکات.
مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق دوای گەڕانەوەی لە واشنتن رایگەیاند: “هەڵبژاردنی پێشوەختە لە کاتی خۆیدا و لە مانگی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ بەڕێوە دەچێت”.
سەبارەت بەوەی تائێستا چەند لایەنێک لە هەڵبژاردن کشاونەتەوە کازمی رایگەیاند: “بایکۆتی هەڵبژاردنی پێشوەختە خزمەت بە هیچ کەس و لایەنێک ناکات”.
سەبارەت بە ئەنجامی کۆبوونەوەکانیشی لە واشنتن رایگەیاند: “لە بوارەکانی ئاسایس و ئابوری، تەندروستی و خوێندنی باڵا، وزە، ژینگە و وەبەرهێنان لێکتێگەیشتنمان لەگەڵ ئەمریکا واژۆ کردووە.
جەختیشی کردەوە، لەگەڵ ئەمریکا رێککەوتووین تا مانگی کانونی یەکەمی ئەمساڵ هیچ سەربازیکی شەڕکەری ئەمریکی لە عێراق نامێنێت.
کازمی ئاماژەی بەوەشکرد، شانازی بە شوێنەوارەکانی رافیدەینەوە دەکەن و لەگەڵ خۆیان 17 هەزار پارچە شوێنەواری عێراقیان لە ئەمریکاوە گەڕاندوەتەوە.
سوپای پاسداران: ژمارەیەک سەربازی ئەمریکیمان لە کوەیت کوشت
10كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
6كاتژمێر لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
8كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
6كاتژمێر لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
8كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









