
SNN
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا هۆشداری دەداتە ئێران، بەوەی کە بۆ گەڕانەوەی بۆ رێککەوتنی ئەتۆمی کاتێکی بێسنوری لەدەردەمدا نییە و پێویستە خۆی یەکلایی بکاتەوە.
ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا سەبارەت بە دانوستانەکانی بەگەڕخستنەوەی رێککەوتنی ئەتۆمی ساڵی 2015 رایگەیاند: واشنتۆن نیازپاکی تەواوی خۆی نیشانداوە و دەیەوێت بگەرێتەوە بۆ ئەو رێککەوتنە.
راشیگەیاند: لە ئێستادا تۆپەکە لە گۆڕەپانی ئێراندایە و دەبێت کۆتا بڕیاربدات، چونکە بۆ دانوستان و بەگەڕخستنەوەی رێککەوتنی ئەتۆمی کاتێکی بێسنوری لەبەردەمدا نییە.
جەختیشی کردەوە، کە ئەگەر تاران بەردەوام بێت لە چالاکیە ئەتۆمیەکانی ئێستای، سەرلەنوێ بەگەڕخستنی رێککەوتنەکەی ساڵی 2015 ئەستەم دەبێت.
ساڵی 2015 ئێران لە گەڵ وڵاتانی پێنج کۆیەک، کە لە پێنج ئەندامی هەمیشەیی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی و ئەڵمانیا پێکهاتبوون، ریککەوتنێکی ئەتۆمی واژۆکرد، بە پێی رێککەوتنەکە لەبەرامبەر سنوردارکردنی بەرنامە ئەتۆمیەکەی حکومەتی تاران، بەشێک لە سزاکانی سەر ئەو وڵاتە هەڵگیران.
ساڵی 2018 ئەمریکا لەسەردەمی سەرۆکایەتی دۆناڵد ترەمپ لە رێککەوتنەکە کشایەوە و سزاکانی بۆ سەر ئێران گەڕاندەوە، لەبەرامبەریشدا تاران پابەندبوونەکانی بە رێککەوتنی ئەتۆمی هەڵپەسارد و چالاکیەکە ئەتۆمیەکانی فراوانتر کرد.
لەدوای هاتنەسەرکاری جۆ بایدن واشنتن خواستی خۆی بۆ گەڕانەوە بۆ رێککەوتنی ئەتۆمی نیشاندا و لە مانگی نیسانی ئەمساڵە بۆ ئەو مەبەستە شەش گەڕی دانوستان لە ڤییەنا لە نێوان تاران و ئەو وڵاتانەی لە رێککەوتنەکەدا ماون بەڕێوەچووە، بەڵام لەسەروبەندی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی کۆماری ئێران دانوستانەکان راگیران و چاوەڕوان دەکرێت دوای دەستبەکاربوونی ئیبراهیم رەئیسی سەرۆککۆماری هەڵبژێردراوی ئەو وڵاتە جارێکی تر دانوستانەکان دەستپێبکەنەوە.
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
18كاتژمێر لهمهوپێشسێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
19كاتژمێر لهمهوپێشئۆباما بۆ ترەمپ: جەنگی ئێران ناپێویست بوو و زەرەری گەورەی بە ئەمریکا گەیاندووە
تشرینی یهكهم 25, 2026
هەواڵی زیاتر
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
18كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عێراقچی: گەرووی هورمز ناگەڕێتەوە بۆ پێش جەنگ و زیاتر لە 80 فڕۆکەی ئەمریکیمان تێکشکاندووە
تشرینی یهكهم 25, 2026
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
18كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
19كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









